5ـ دڵفراوانیی
(تسامح، Toleration):
یه‌کێ
له گرنگترین
کارێکته‌ره
ره‌وشتیه‌کانی
کۆمه‌ڵگای لیبرالان
( قه‌بوڵکردنی
جیاوازییه). لیبرالیزم
له سه‌ره‌تاکانیه‌وه
ئاماده‌یی نیشانداوه
که به مێشکێکی
کراوه‌وه و دڵێکی
فراوانه‌وه
بڕوانێته جیاوازی
کو‌لتووریی،
ره‌گه‌زیی، جینده‌ریی،
ره‌نگی پێست،
دین، بیروبۆچوون
... هتد.
له‌راستیدا،
هه‌موو ئه‌و
ئازادیانه‌ی
که بنه‌مایان
له سیستێمی
رامیاریی (دیمه‌کراتیی
ـ لیبرالیدا)
هه‌یه، وه‌ک
ئازادیی چاپه‌مه‌نی،
ئازادیی راده‌ربڕین
و مافه جۆراو
جۆره‌کانی مرۆڤ،
هه‌موو مایه‌ی
دڵفراوانییه.
ئه‌نجامی له‌یه‌ک
قبوڵکردنه. له
هه‌مانکاتیشدا،
بوونی ئه‌و
ئازادیانه و
داننان پیایاندا،
گه‌ره‌نتییه‌که
بۆ په‌یدابوون
و ئافریدکردنی
(خه‌لقکردنی)
دڵفراوانی و
په‌سه‌ندکردنی
جیاوازیی.
بۆیه
( لیبرالیزم و
پلورالیزم) بۆ
ئێمه دووگیانن
له جه‌سته‌یه‌کدا.
ئێمه فره‌ڕنگیی
و جیاوازیی بۆ
چوون به بارێکی
پۆزه‌تیڤ و
چاک ده‌زانین.
هه‌ر بۆیه‌شه
که گه‌وره‌ترین
دوژمنه‌کانی
لیبرالی، زه‌برده‌ستی
رامیاریی
(استبداد سیاسی)
و کۆمه‌ڵگای یه‌ک
ره‌نگییه.
واته کۆمه‌ڵگایه‌ک
که یه‌ک جۆره
رای تێدا ره‌وابێت.
یه‌ک شێوه بیرکردنه‌وه‌ی
تێدا ره‌وابێت.
یه‌ک کو‌لتووریی
تێدا ره‌وابێت،
یه‌ک هه‌ڵسه‌نگاندن
و بۆچوونی تێدا
ره‌وابێت.
دڵفراوانی
له لیبرالیزمدا،
ئه‌وه ده‌گه‌ێنی،
که مرۆڤ ده‌بێ
ئاماده بێت
که رێگا به
هه‌موو که‌سێک
بدات که به‌شێوه‌یه‌کی
جیاواز له خۆی
(بیربکاته‌وه
و بدوێ و بجوڵێته‌وه).
ئه‌م دیده له‌لایه‌که‌وه
جه‌خت له‌سه‌ر
ئۆتۆنۆمی مرۆڤ
ده‌کات و له
لایه‌کیشه‌وه
ره‌وشتی هه‌ڵسووکه‌وتمان
به‌رانبه‌ر
به‌یه‌ک دیاریده‌کات.
به‌ڵێ گرینگی
دڵفراوانیی
له کۆمه‌ڵگای
ئێمه‌دا هه‌م
بۆ تاک و هه‌م
بۆ کۆمه‌ڵگا بێپایانه.
بۆ تاک گه‌ره‌نتیکه‌ری
ئۆتۆنۆمییه‌تی
و رێخۆشکه‌ری
پێشکه‌وتنیه‌تی،
گرینگیشی بۆ کۆمه‌ڵگا
له‌وه‌دایه
که باژێڕێکی
ئازاد بۆ بیر
دروستده‌کات.
گومانیش له‌وه‌دا
نییه که ته‌نها
له باژێڕی بیری
ئازاد‌دا راستیی
ده‌توانێت به‌ده‌رکه‌وێت
و بمێنێت.
بۆ
ئێمه دڵفراوانیی
و فرایه‌تیی،
واته پلورالیزم،
پێکهێنه‌ری
بنه‌مای کۆمه‌ڵگای
هاوسانن
(المجتمع
المتوازن ، Balanced socaiety) ئه‌و
کۆمه‌ڵگایه‌ی
که توندڕه‌ویی
تیایادا جێینابێته‌وه.
ئێمه ده‌ڵێن
هه‌موو که‌سێک
و کۆمه‌ڵێک و
گروپێک، ویست
و ئاره‌زووی
تایبه‌تی خۆیان
هه‌یه. به‌ڵام
هه‌میشه بۆ
گه‌یشتن به
چاره‌سه‌ر مرۆڤ
پێویستی به
که‌سانی تر هه‌یه.
پێویستی به کۆمه‌ڵ
هه‌یه. کۆمه‌ڵگاو
گروپه‌کانیش،
به‌هه‌مان شێوه
پێویستییان
به کۆمه‌ڵی
تر‌و که‌سانی
تر هه‌یه. ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ
که ژیان ته‌رازوویه‌که،
چاوێکیان ویست
و ئاره‌زووی خۆتی
تێدایه و
چاوه‌که‌ی تریش
ویست و ئاره‌زووی
لایه‌نی به‌رانبه‌ر.
پرنسیپی
هاوسانی، له
دیدی ئێمه‌ی لیبراله‌وه،ته‌نها
په‌یوه‌ندی
به تاکه‌وه
نییه، به‌ڵکو
بۆ په‌یوه‌ندییه
ئابووریه‌کانیش
گرینگه و ده‌توانێ
هاوسه‌نگییه‌ک
له نێوان
خاوه‌نکار و
کرێکار
دروستکات. هه‌روه‌ها
له بواری رامیاریشدا
پاڵ به گروپه
رامیاریه جیاوازه‌کانه‌وه
ده‌نێ که به
چاوێکی تر بڕواننه
ویستی یه‌کدی
و هاوکاری یه‌کتربن
بۆ گه‌یشتن به
ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی
کۆمه‌ڵگا و میلله‌ت.
ئێمه‌ی لیبرال
له‌مه‌ش
دوورتر ده‌ڕوانین
و
ده‌ڵێن
که به‌لانسی
ئابووریی ـ
رامیاریی ده‌توانێ جیهانێکی
هاوسان و
هاوسه‌نگ پێک
بێنێت و میلله‌تانی
سه‌ر رووی زه‌مین
له‌یه‌ک نزیک
کاته‌وه.