4ـ دادگوزاریی
(العداله، Justice):
که
باسی
دادگوزاریی و
دادپه‌روه‌ریی
دێته‌پێش، بێگومان
ته‌نها مه‌به‌ستمان
له سیستێمێکی
پاداش و
سزادان نیه،
به‌ڵکو مه‌به‌ستی
سه‌ره‌کیمان
له دادپه‌روه‌ریی
کۆمه‌ڵایه‌تییه
(العداله
الاجتماعیه،
Social justice ).
تیۆری
دادگوزاریی،
ئێمه‌ی لیبرال،
هه‌ر وه‌ک به‌شه‌کانی
تری ئایدیۆلۆجییهتهکهمان
خودی مرۆڤ مه‌به‌ست
و سه‌رچاوه‌یه‌تی.
بۆ ئێمه‌ی لیبرال
کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی
له کۆمه‌ڵێ
تاک پێکهاتووه.
ئه‌م که‌سانه
ده‌بێ خاوه‌ن
هه‌مان مافبن
و به یه‌کچاوو
ته‌ماشابکرێن،
ده‌بێ هه‌مان
رێزیان لێبنرێت،
و ده‌بێ هه‌مان
هه‌لی گه‌شه‌کردن
و پێگه‌یشتنیان
بۆ بڕه‌خسێندرێت
و دابینبکرێت.
مرۆڤ،
له هه‌رچی شوێنێک
بێت. له هه‌رچی
قوأبنێکی جیهاندابێت،
خاوه‌ن هه‌مان
مافی سروشتییه
و ده‌بێ رێز
له مافه مرۆڤایه‌تیه‌کانی
بگیرێت. ماف هی
مرۆڤه، تایبه‌ت
نییه به چینێک
یان گروپێک یان
دینێک یان جینده‌رێک
(جنسێک)، یان
ره‌نگێک یاخود
که‌سێکی تایبه‌ت.
ئێمه‌ی لیبرال
دژ به هه‌موو
جۆره به‌رترییرکیین
(ئه‌فزه‌لییه‌تێکین)
که له‌سر بنه‌مای
جینده‌ر، ره‌گه‌ز،
ره‌نگ، بیروباوه‌ڕ،
ده‌ین و په‌یوه‌نیی
چینایه‌تیی
به که‌سانێک
ببه‌خشرێت. مرۆڤ
چۆن ده‌بێ به‌رانبه‌ر
به یاسا یه‌کسان
بن، یاساش ده‌بێ
بۆ هه‌موو که‌سێک
هه‌مان یاسا بێت.
له
لایه‌کی دیکه‌وه،
گه‌له‌ک گرینگه
که ئاماژه بۆ
ئه‌وه بکه‌ین،
که ئێمه له‌گه‌ڵ
یه‌کسانیی سه‌راپایی
و موتله‌ق نین.
ئێمه له‌گه‌ڵ
یه‌کسانیی ده‌رفه‌تین.
واته هه‌مان
ده‌رفه‌ت و هه‌ل
و زه‌مینه بێ
که‌موکوڕی و بێ
جیاوازی ده‌بێ
بۆ گشت مرۆڤێک
و ئه‌ندامێکی
کۆمه‌ڵگا ههڵڕهخسێت
و خۆشکرێت. به‌ڵام
لیبرالیزم ناڵێ
که هه‌موو ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵ ده‌بێ
به‌قه‌ده‌ر یه‌کیان
هه‌بێت، و هه‌موو
ده‌بێ وه‌ک یه‌ک
بژین و که‌س
له که‌سی پتر
نه‌بێت. واته
ئێمه باوه‌ڕمان
به هاوسانی
ده‌رفه‌ت هه‌یه
نه‌ک یه‌کسانی
دارایی.
ئێمه‌ی
لیبرال له‌گه‌ڵ
یه‌کسانی سه‌راپایی
و موتڵه‌ق نین،
چونکه له دیدی
ئێمه‌وه مرۆڤ،
هه‌مووی وه‌ک یه‌ک
نییه. مرۆڤ
له رۆژی له‌دایکبوونیانه‌وه
جیاوازن.
توانایان جیاوازه،
زانیاری‌یان جیاوازه،
ویستیان جیاوازه.
مرۆڤی وا هه‌یه
که پتر ده‌زانێت،
و پتر کارده‌کات
و پتر هیلاک
ده‌بێت. هیواش
هه‌یه که که‌متر
ده‌زانێت و که‌متر
کارده‌کات و
که‌متر هیلاک
ده‌بێت. بۆیه
ئایدیۆلۆجیه‌تی
ئێمه سه‌نگ و
بایه‌خ به مهریتنامه
( الخبره
العلمیه و
العملیه، Merit) ده‌دات.
به‌ڵێ
ئێمه‌ی لیبرال
باوه‌ڕمان به
مه‌ریتۆکراسی
Meritocracy هه‌یه.
له کۆمه‌ڵگای
لیبرالدا تا
پسپۆرتربیت و
زاناتربیت و
چالاکتربیت
باری کۆمه‌ڵایه‌تیت
چاکترده‌بێت.
له کۆمه‌ڵگای
ئێمه‌ی لیبرالدا
باری کۆمه‌ڵایه‌تی
په‌یوه‌ندیی
به ژن و پیاوایهتییهوه
نییه، به ره‌نگی
ره‌ش و سپییه‌وه
نییه، به دین
و زمان و ره‌گه‌ز
و بیروباوه‌ڕه‌وه
نییه، به‌ڵکو
په‌یوه‌ندیی
به پله‌ی
شاره‌زایی و
ئاماده‌یی
کارکردنه‌وه
هه‌یه.
گرینگه
که ئاماژه بۆ
ئه‌وه بکه‌ین
که مهریتۆکراسییهت
هه‌رگیز ئه‌وه
ناگه‌ێنێ که
کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی
لیبرال کۆمه‌ڵگایه‌که
له دوو چینی
هه‌ژار
ساماندار پێکهاتبێ.
راسته ئێمه‌ی
لیبرال له‌گه‌ڵ
پاداشی چاکترین
بۆ که‌سانی لێزانتر
و رهنجدهرتر،
به‌ڵام به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ
بوونی هه‌ژاریدا
نین، چوونکه
بوونی چینی هه‌ژار
له خۆیدا دژ
به تێزی
دادگوزاریی کۆمه‌ڵایه‌تیمانه
و دژ به مافه‌کانی
تاکه، مافی ژیانێکی
رێزدارانه. بۆیه
ئێمه خه‌بات
ده‌که‌ین بۆ
دامه‌زراندنی
سیستێمی خۆشگوزه‌رانیی
کۆمه‌ڵایه‌تی
( نظام الرفاه
الاجتماعی، Welfare system
) که پێداویسته
بنه‌ڕه‌تیه‌کانی
ژیان له خانه،
خۆراک، خوێندن،
چاره‌سه‌رکردنی
نه‌خۆشی و ده‌رمان
بۆ گشت ئه‌ندامه‌کانی
کۆمه‌ڵگا دابینده‌کات
و مافه رامیارییه‌کانی
مرۆڤ ده‌پارێزێت.
ئه‌م جۆره سیستێمه،
رێگره له
بوونی هه‌ژاریی
و به‌ستنه‌وه‌ی
دادپه‌روه‌ریی
به پله‌و پایه.