3ـ هۆشمه‌ندیی
(العقلانیه، Reason):
بۆ
ئێمه‌ی لیبرال،
هه‌رگیز
گومان له‌وه‌دا
نییه، که به‌کارهێنانی
مافی ئازادیی
به شێوه‌یه‌کی
دروست و پۆزه‌تیڤ
و گه‌شه‌پێکه‌ر،
په‌یوه‌ندیی
به پله‌ی ژیریی
و هۆشیاریی مرۆڤه‌وه
هه‌یه. بۆیه
بیری لیبرالیزم
وه‌ک چۆن له
سه‌ره‌تاوه
زاده‌ی منداڵدانی
رێنیسانسی ئۆروپی
بوو، هێشتا باڵاترین
به‌یه‌خ ده‌دات
به گه‌شه‌پێدان
و ئازادکردنی
مێشک و گیان و
له‌شی مرۆڤ له
هه‌موو کۆت و
به‌ندێکی
پاشخه‌ر.
باوه‌ڕ
به هۆشمه‌ندیی
مرۆڤ، باوه‌ڕ
به‌وه‌ی که
مرۆڤ گیانله‌به‌رێکی
ژیره. که ده‌توانێ
ئازادانه و سه‌ربه‌خۆیانه
بیربکاته‌وه،
بڕیاربدات،
هه‌ڵبژێرێت و
سوود له هه‌ڵه‌کانی
وه‌رگرێت،
بنه‌مایه‌کی
نه‌گۆڕی لیبرالیزمه
له سه‌ره‌تای
سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه.
وه‌ک ئه‌نجامێکیش
بۆ ئه‌م باوه‌ڕه،
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
لیبرالان مه‌یلێکی
بێ سنووریان بۆ
(پێشکه‌وتن و
پێشخستن) هه‌بووه
و هه‌یه.
ئێمه‌ی
لیبرال ده‌ڵێن،
گه‌شه‌سه‌ندن
و بڵاوبوونه‌وه‌ی
زانست ته‌نها یارمه‌تی
مرۆڤ نادات که
له ژیان و
سروشت بگات و هۆکاری
رووداوه‌که
شیکاته‌وه،
به‌ڵکو له هه‌مانکاتدا،
ئه‌و توانایه‌شی
ده‌داتێ که بیگۆڕێت
و چاکتریکات و
پێشکه‌وێت. بۆیه
زانست و زانیاریی
مافی هه‌موو
مرۆڤێکه.