ئازادیی
(الحریه، Freedom):
بۆ
ئێمه‌ی لیبرال،
باوه‌ڕکردن
به مافه‌کانی
مرۆڤ په‌یوه‌سته
به رێزگرتن
له ئازادییه‌کانی
مرۆڤ. بۆیه
سه‌ربه‌خۆیی
تاک‌و سه‌ربه‌ستیی
مرۆڤ، مه‌زنترین
داواکاریی
رامیاریی ئێمه‌و
گشت پارتێکی لیبراله.
له دیدی ئێمه‌وه
( ئازادیی ته‌نها
دۆخه که تیایادا
مرۆڤ ده‌توانێت
گه‌شه به
تواناکانی
بدات‌و به
چاکترین شێوه‌ش
ئه‌و توانایانه
به‌کار بێنێت)
که باسی
ئازادیی دێته
پێش، له بۆچوونی
ئێمه‌ی لیبراله‌وه،
له کۆمه‌ڵگای
لیبرالدا ده‌بێ
سێ بنه‌ما پایه‌گوزاربێت.
ئازادیی ده‌روونیی: که
ئازادیی بیر‌و
بۆچوون‌و
باوه‌ڕ ده‌گرێته‌وه.
دیموکراسییه‌ت
پێویستی به
ئازادیی رامیاریی،و
ئازادیی راده‌ربڕین‌و
ده‌نگدانه‌وه
هه‌یه. له رێی
دیموکراتیه‌تیشه‌وه
هاوڵاتیان به‌شداری
فه‌رمانڕه‌وایی
ده‌بن‌و کۆنترۆلی
سیستێمی رامیاری
ده‌که‌ن. بۆیه
دیموکراتییه‌ت
گه‌ره‌نتیکه‌ری
بوونی ئازادیی
ده‌روونییه.
ئازادیی
ماتریالیی:
ئازادیی هه‌ڵبژاردنی
کار، پله‌ی ژیان،
شوێنی ژیان‌و
ئازادیی به‌رهه‌مخۆریی
consumtio
ده‌گرێته‌وه.
سێهه‌میش هه‌ستی به‌رپرسیاریی‌و
پشتگیریی‌و
هاوکاریی له
نێوان ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵگادا
ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها
ده‌بێ ئاماژه‌ش
بۆ ئه‌وه بکه‌ین
که لیبرالیزم
باوه‌ڕی به
ئازادیی (بێ
سنوور) نییه.
ئازادیی بێ
سنوور (به‌ڕه‌ڵاییه)،
واته ئازادییه‌کی
نه‌گه‌تیڤه.
نه‌بوونی
سنوور بۆ
ئازادیی، وه‌ک
ئه‌وه‌یه که
ماف به که‌سێک
بده‌ین ده‌ستدرێژیی
بکات‌و ته‌عه‌دا
له ماف‌و
ئازادیی که‌سێکی
تر بکات. ئه‌مه‌ش
لیبرالییه‌ت
نییه. ئه‌و
ئازادییه‌ی
که ئێمه
باوه‌ڕمان پێی
هه‌یه،
ئازادییه‌کی
پۆزه‌تیڤه،
واته ئازادییه‌کی
یاسابه‌نده،
که رێده‌دا
به مرۆڤی ئۆتۆنۆم
له ناو
سنووره‌کانیدا
سه‌ربه‌ستانه
گه‌شه بکات‌و
پێشکه‌وێت.