تاک الفرد: (Individ )
گومان
له‌وه‌دانییه
که هه‌ر یه‌کێک
له ئێمه
خاوه‌ن که‌سایه‌تی‌و
ئاوات‌و
ئامانجێکی سه‌ربه‌خۆیه.
هه‌ر یه‌کێ له
ئێمه خاوه‌ن
بیر‌و هه‌ست‌و
ویژدان‌و
توانا‌و وشیارییه‌کی
تایبه‌ت به خۆین.
کۆمه‌ڵگا له
کۆمه‌ڵێک که‌سی
خاوه‌ن هه‌ست‌و
ویستی جیاواز
پێکدێت. ئه‌م
که‌سانه وه‌ک
چۆن سه‌ربه‌خۆن‌و
هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندیی
له یه‌کیان
جودا ده‌کاته‌وه،
هه‌روه‌هاش
هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندیی
ده‌روونی
و
ماتریالیش هه‌ن
که به یه‌که‌وه‌یان
ده‌به‌ستێته‌وه و کۆمه‌ڵگایه‌کیان
لێ پێکده‌هێنێت.
که‌واته
گرنگترین یه‌که‌ی
کۆمه‌ڵگا
تاکه‌که‌سه.
تاک خاوه‌ن
مافی سروشتییه.
خاوه‌ن مافی
(ژیانی پڕ رێز‌و
سه‌ربه‌ستیی‌و
موڵکدارییه).
بۆیه کۆمه‌ڵگا
ده‌بێ وه‌ها
دروستبکرێت
که پارێزه‌ری
پێداویست
و
خواسته‌کانی
تاک بێت. که‌سایه‌تی‌و
رێز‌و مافه‌کانی
تاک نابی پێشێل
بکرێن. ده‌سه‌ڵات‌و
ده‌وڵه‌ت‌و کۆمه‌ڵگا
ده‌بێ رێز له
مافه‌کانی
تاک بگرن
و
بیپارێزن. ئه‌رکی
سه‌رشانی کۆمه‌ڵگا و فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه
که رێگه‌ی گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتن
بۆ گشت مرۆڤێک
خۆشکه‌ن.
له
هه‌مان
کاتدا، راسته
لیبرالیزم ئایدیۆلۆجیه‌تێکه
که تاکه‌که‌س
بنه‌ماو مه‌به‌ستیه‌تی،
نه‌ک چینێک یاخود
خێڵێک یان رێکخراوێک،و
به‌رژه‌وه‌ندی‌و
مافه‌کانی
تاک له هه‌موو
شتێک پیرۆزتره
لای. به‌ڵام
له هه‌مان
کاتیش‌دا لیبرالیزم
نه ئینکاری
بوونی کۆمه‌ڵگا
ده‌کات
و
نه ئینکاری
گرینگی کۆمه‌ڵگا
ده‌کات. ئێمه
ده‌ڵێین، مرۆڤ،
وه‌ک چۆن خاوه‌ن
ره‌وشتێکی خۆ
ویستانه‌یه، و به‌دوای
شادمانی‌و خۆشگوزه‌رانیی
خۆیدا ده‌گه‌ڕێ،
به‌ڵام له هه‌مان
کاتدا، هه‌مان
مرۆڤ، خاوه‌ن
ره‌وشتی (به‌رپرسایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تییه).
ئێمه به‌شێکه
له ره‌وشتمان
که به‌رپرسیاربین
به‌رامبه‌ر
به یه‌کتری.
به‌شێکه له
ره‌وشتمان که
یه‌کترمان خۆشبوێت،
که یارمه‌تیی
یه‌کتریی بده‌ین.
هه‌تا له پێناوی
یه‌کتریشدا
بمرین. بۆیه
لیبرالیزم هه‌میشه
جه‌خت له‌سه‌ر
ره‌وشت به‌رزیی
مرۆڤ ده‌کات.
له بۆچوونی ئێمه‌وه
به‌رپرسیاریه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
تاک، ته‌نها
له‌وه‌دا نییه
که هاوکاربن و یارمه‌تی
هه‌ژار‌و نه‌خۆش و بێنه‌وایان و که‌م ئه‌ندامان
بده‌ن، به‌ڵکو
ده‌بێ دان به
مافه‌کانیشیاندا
بنێت و
مافه‌کانیشیان
بپارێزێت. ئێمه‌ی
لیبرال
ئامانجی
دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کمان
هه‌یه که تیایادا
گشت که‌سێک
بتوانێت پێشکه‌وێت‌و
ئه‌وپه‌ڕی
سوود له
توانا مرۆڤایه‌تیه‌کانی
وه‌رگرێت‌و
خاوه‌ن ژیانێکی
ئاسووده‌و
به‌خته‌وه‌ربێت.