لیبرالیزم
: ئازادیخوازیی
لیبرالیزم،
رامانێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه
که له سه‌ره‌تاکانیه‌وه
خاوه‌ن دوو بیرۆکه‌ی
سه‌ره‌کی
بووه:
یه‌که‌میان ئه‌وه‌بوو
که شادمانی
مرۆڤ له هه‌موو
شتێک گرینگتره
له جیهاندا.
دووهه‌میشیان ئه‌وه‌بوو
که مرۆڤ
هاوسانی یه‌کترن‌و
که‌س له که‌س
باشتر نییه.
به‌رهه‌می ئه‌م
رامانه کۆمه‌ڵایه‌تیه،
ئایدیۆلۆجیه‌تێکی
رامیاریی بوو
که ئازادیی‌و
رێزگرتن له
مافه‌کانی
تاک، مه‌به‌ست‌و
ناوه‌ڕۆکی
بوو.
تیۆری
رامیاریی لیبرالیزم
هه‌ر له سه‌ره‌تاکانیه‌وه
پێناسه‌ی دوو
جۆره ئازادیی
کردووه:
ئازادی له
ژێرده‌ستی: ئه‌مه‌ش،
سه‌ربه‌خۆیی
نه‌ته‌وه‌یی،
سه‌ربه‌خۆیی
رامیاریی، سه‌ربه‌خۆیی
ئابووریی، نه‌بوونی
چه‌وساندنه‌وه‌و
ئه‌شکه‌نجه‌و
سانسۆر‌و
ئازادیی
هاتوو چۆ ده‌گرێته‌وه.
ئازادیی هه‌ڵبژاردن: مافی
مرۆڤ که
ئازادانه هه‌ڵبژێرێت‌و
ئازادانه بڕیاروه‌رگرێت.
له نموونه‌کانی
ئه‌م ئازادییه‌ش،
ئازادیی بیروباوه‌ڕ‌و
راده‌ربڕین‌و
چاپه‌مه‌نی،و
هه‌ڵبژاردنی
خوێندن‌و جۆری
کار‌و شوێنی ژیان.
هه‌روه‌ها
مافی به‌رهه‌مخۆر
( consumer )
که له بازارێکی
ئازاد‌دا
بتوانێ
ئازادانه کاڵا‌و
خزمه‌تگوزاریی
هه‌ڵبژێرێت‌و
مافی دامه‌زراندنی
بزنس‌و کۆمپانیا‌و
کاری سه‌ربه‌خۆی
هه‌بێت.
لیبرالیزم،
هه‌ر له سه‌ره‌تاکانی
سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه،
واته له سه‌ده‌ی
16مه‌وه، شۆڕشێک
بووه دژ به
هه‌موو جۆره
ژێرده‌ستییه‌ک.
جا چ ژێرده‌ستیی
داگیرکه‌ربێت،
ژێرده‌ستیی
فه‌رمانڕه‌وای
زۆرداربێت، ژێرده‌ستی
ده‌سه‌ڵاته
دینییه‌کانبێت،
یاخود ژێرده‌ستیی
چینایه‌تیی بێت.
له
جیهانی پێشکه‌وتووی
ئه‌مڕۆدا، ئه‌م
ئایدیۆلۆجییه‌ته
ره‌گ‌و ریشه‌ی
له بواره کۆمه‌ڵایه‌تیی‌و
رامیاریی‌و
ئابووریه‌کاندا
وه‌ها
داکووتاوه،
که ناکرێت له
خودی ژیاره‌که
جوودابکرێته‌وه‌و
ته‌نها وه‌ک بیرێک‌و
ته‌وه‌رێکی سیاسی
بیڕوانێترێ. لیبرالیزم
له جیهانی پێشکه‌وتودا
وه‌ک ئایدیۆلۆجییه‌تێک
نه‌ماوه، به‌ڵکو
بووه به ره‌وشتێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی،
بووه به ( مێتا
ئایدیۆلۆژی)،
واته بووه
به ئایدیۆلۆژییه‌تێک
له باره‌ی ئایدیۆلۆژییته‌کانه‌وه‌و
فه‌لسه‌فه‌یه‌ک
له باره‌ی فه‌لسه‌فه‌کانه‌وه.
لیبرالیزم
بووه به نه‌ریت‌و
ژێرخانێکی
فکریی که
دادوستانی
رامیاریی،
ئابووریی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیی
له‌سه‌ری وه‌ستاوه.
لیبرالیزم ئه‌مڕۆ
ره‌وشته. ره‌وشتی
مرۆڤی ئازاده.
لیبرالیزمی
رامیاریی، خه‌باتده‌کات
بۆ دامه‌زراندن‌و
هێنانه‌دی
بارودۆخێک که
تیایادا تاکه
که‌س‌و کۆمه‌ڵ
بتوانن به‌و (
ژیانه خۆشه
) بگه‌ن که خه‌باتی
بۆ ده‌که‌ن‌و
ئاواتیانه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ده‌گه‌ێنێت
که لیبرالیزم
خاوه‌ن
رووخسارێکی جیهانیزمانه‌یه‌و
ده‌شێ له گشت
شوێنێک‌و له‌ناو
گشت کۆمه‌ڵێکدا
په‌یڕه‌وبکرێت.
لیبرالیزم ئایدیۆلۆجییه‌تێکه
که که‌س پێویستی
نییه له گه‌شه‌کردنوو
بڵاوبوونه‌وه‌ی
بترسێت
چوونکه بیرێکه
که به یه‌کچاوو
ته‌ماشای
خواستی هه‌موو
لایه‌ک ده‌کات.
لیبرالیزم نه
چه‌پڕه‌وه‌و
نه راستڕه‌و،
به‌ڵکو میانه‌ڕه‌وه.
ئایدیۆلۆجییه‌تی
چینێک‌و گروپێک‌و
جینده‌رێک
(جنسێک، ژن یان
پیاو) و ده‌سه‌ڵاتێک
نییه. به‌ڵکو
ئایدیۆلۆجییه‌تی
ئازادیی مرۆڤ‌و
رێزگرتن له
تاکه. جگه
له‌مانه‌ش ده‌بێ
ئاماژه بۆ ئه‌وه
بکه‌ین که لیبرالیزم
باوه‌ڕی به
بوونی ئایدیۆلۆجییه‌تێک
یاخود فکرێکی
ئیرۆ (کامل)و
موتڵه‌ق نییه.
بیر هه‌میشه
له پرۆسێسی گۆڕاندایه.
ئه‌وه‌ی که
سه‌ره‌کییه
بۆ ئێمه‌ی لیبرال،
گرینگی ئازادیی
مرۆڤ‌و هه‌میشه
رێزگرتنه له
مافه‌کانی.