په‌یڕه‌وی
ناوخۆی پارتی
لیبرالی
کوردستان
به‌ندی
یه‌که‌م: ناو‌و
و پێکهاته‌ی پ
ل ک
1
ـ ناووی پارته‌که
( پارتی لیبرالی
کوردستان).
2
ـ پ ل ک، پارتێکی
لیبرالی، میانه‌ڕه‌وی
ریفۆرمیسته.
پارتی مرۆڤی هۆشمه‌ندی
کوردستانییه.
خه‌باتده‌کات
بۆ جێگیرکردنی
بنچینه‌کانی
لیبرالیزم و
مسۆگه‌ر کردنی
مافه‌کانی
تاک له
کوردستاندا.
به‌ندی
دووه‌م: پ ل ک
له قۆناغی سه‌ره‌تایدا.
پ
ل ک له سه‌ره‌تایدا
بریتییه له یه‌ک
گوته‌بێژی سه‌ره‌کی
و دوو ده‌سته‌ی
ئاماده‌کاریی
(ده‌سته‌ی
کوردستان و ده‌سته‌ی
هه‌نده‌ران).
هه‌ر یه‌کێ له‌م
ده‌ستانه 30
تا 50 ئه‌ندامی
ده‌بێت. هه‌ردوو
ده‌سته
راسته‌وخۆ به
گوته‌بێژی سه‌ره‌کییه‌وه
په‌یوه‌ندن.
ئه‌رکه‌کانی
ئه‌م گروپه
سه‌ره‌تاییه
بریتین له:
1
ـ راگه‌یاندنی
په‌یامی پ ل ک
له ناوه‌وه
و ده‌ره‌وه‌ی
وڵات.
2
ـ هه‌نگاو به
هه‌نگاو
دروستکردنی کۆمه‌ڵه
و کۆمیته و کۆمیسیۆن
و ئه‌نجومه‌نه‌کانی
پ ل ک.
3
ـ به‌رده‌وام
چاکترکردنی
په‌یڕه‌و و پرۆگرام
و ده‌زگاکانی
پ ل ک.
به‌ندی
سێه‌م: ئه‌ندامایه‌تیی
1
ـ پ ل ک، جێگای
هه‌موو هاوڵاتییه‌کی
کوردستانییه
که باوه‌ڕی
به لیبرالیزم
هه‌بێت و
ئاماده‌بێت
خه‌بات
بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی
ئه‌و بیروباوه‌ڕه
بکات.
مه‌رجه‌کانی
ئه‌ندامایه‌تیی:
1
ـ ته‌مه‌نی له
18 ساڵ که‌مترنه‌بێت.
2
ـ به‌رنامه‌و
و په‌یڕه‌وی
ناوخۆی پ ل ک
خوێندبێته‌وه
و په‌سه‌ندیکردبێت
و ئاماده‌بێت
کاری بۆ بکات.
3
ـ ئه‌ندامی هیچ
رێکخراوێکی
رامیاریی دیکه
نه‌بێت له
کوردستاندا.
4
ـ داواکاریی
ئه‌ندامایه‌تی
پڕکاته‌وه.
5
ـ مافی ئه‌ندامایه‌تی
بدات.
تێبینی:
1
ـ کوردستانیه‌کانی
هه‌نده‌ران
مافیان هه‌یه
ببنه ئه‌ندامی
پارته رامیاریه‌کانی
نیشتیمانی
دووهه‌میشیان.
2
ـ ته‌مه‌نی ئه‌ندامایه‌تی
کۆمیته‌ی
لاوانی پ ل ک
له 16 ساڵه‌وه
ده‌ستپێده‌کات.
به‌ندی
چواره‌م: ئه‌رکه‌کانی
ئه‌ندام
1
ـ بۆ به‌دیدهێنانی
ئامانجه‌کان
پ ل ک تێبکۆشێت.
2
ـ به‌پێی په‌یڕه‌وی
ناخۆ، په‌یڕه‌ویی
دیسیپلینی
پارته‌که بێت.
3
ـ به‌رده‌وام
خه‌ریکی به‌رزکردنه‌وه‌ی
پله‌ی وشیاریی
رامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابووریی خۆی
بێت و بێ‌وچان
هه‌وڵی پێشخشتن
و پێگه‌یاندنی
خۆی بدات.
4
ـ به هه‌موو
تواناوه هه‌وڵی
یه‌کگرتوویی
و پته‌ویی
پارته‌که
بدات و خۆی
دووربگرێ له
دژایه‌تیی و
ناکۆکی نانه‌وه
و ده‌سته‌گه‌ریی.
5
ـ به‌وپه‌ڕی دڵسۆزیی
و له خۆ
بردووییه‌وه
بۆ به جێگه‌یاندنی
ئه‌رکه پێ سپێردراوه‌کان
تێبکۆشێت.
6
ـ په‌یامی پ ل
ک، به‌رێته
ناو کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک و په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی
به‌هێزکات و
له بیروڕای
کوردستانیانی
ناو کوردستان
و هه‌نده‌ران
که‌ڵک وه‌ربگرێت.
تێبینی:
ئه‌و
که‌سانه‌ی که
پشتیوانیی پ ل
ک ده‌که‌ن و
په‌یوه‌ندیی
له‌گه‌ڵ ئۆرگانه‌کانی
پارت ده‌که‌ن،
به‌ڵام هه‌موو
ئه‌رکه‌کانی
ئه‌ندام به‌جێ
ناگه‌ێنن، به
لایه‌نگری
پارتیمان ده‌ناسرێن.
به‌ندی
پێنجه‌م: مافه‌کانی
ئه‌ندام
1
ـ مافی ده‌نگدان،
خۆپاڵاوتن،
هه‌ڵبژاردن
هه‌یه له ئۆرگانه‌کانی
پارتدا.
2
ـ به‌رانبه‌ر
به هه‌موو ئۆرگانه‌کانی
پارت مافی پێشنیارکردن
و راده‌ربڕین
و رخنه‌گرتن و
لێپرسینی هه‌یه.
3
ـ له هه‌موو
ئۆرگانێک لای
ئۆرگانی سه‌روتر
سکاڵا بکات.
4
ـ له هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
ئۆرگانی خۆیدا
که به مه‌به‌ستی
بڕیاروه‌رگرتن
بییه‌وێت تێکۆشانی
رامیاریی و
پارتایه‌تی
خودی ئه‌ندامه‌که
هه‌ڵسه‌نگێنێت،
به‌شداربێت.
به‌ندی
شه‌شه‌م:
سزادانی ئه‌ندام
ئه‌و
ئه‌ندامانه‌ی
که کار‌و ئه‌رکی
پێسپێردراویان
به‌جێ ناگه‌ێنن،
یان به پێچه‌وانه‌ی
په‌یڕه‌وی
ناوخۆی پارت
ده‌جووڵێنه‌وه.
یان سوود له
پارت وه‌رده‌گرن
بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی
که‌سیی خۆیان،
یان کرداری وا
ده‌نوێنن که
ببێته هۆی
چاندنی تۆوی
ناکۆکی و شێواندنی
پارت، یان
کرده‌وه‌یه‌ک
ئه‌نجامده‌ده‌ن
که زیان به
جێگا و رێزی
پارت ده‌گه‌ێنێ،
به‌پێی راده‌ی
تاوانه‌که‌یان
له‌لایه‌ن ده‌زگای
رێکخستنه‌وه
سزا ده‌درێن.
سزاکان بریتین
له :
1
ـ سه‌رکۆنه
به‌ده‌م.
2
ـ سه‌رکۆنه
به نووسراو.
3
ـ لێ سه‌ندنه‌وه‌ی
به‌رپرسیاریه‌تی
و ده‌سه‌ڵات.
4
ـ هه‌ڵپه‌ساردن.
5
ـ ده‌رکردن له
پ ل ک.
به‌ندی
هه‌فته‌م: کۆنگره
1
ـ به‌رزترین ئۆرگانی
پ ل ک کۆنگره‌یه.
2
ـ کۆنگره
چوار ساڵ جارێک،
بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک،
به به‌شداریی
ئه‌ندامانی
سه‌ره‌کی و جێگری
ئه‌نجومه‌نه‌کان
و کۆمیته‌کان
و نوێنه‌رانی
کۆمه‌ڵه‌کان و
هه‌رێمه‌کان
پێکد‌ێت.
3
ـ له کاتێکدا
ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن
به پێویستی
زانی ده‌توانێ
بانگهێشتی کۆنگره‌یه‌کی
نائاسایی
بکات.
ئه‌رکه‌کانی
کۆنگره:
1 ـ راپۆرتی
ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوبردن
هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ
و بڕیاری له‌سه‌ر
ده‌دات.
2
ـ راپۆرتی ئه‌نجومه‌نی
کارگوزاریی
هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ
و بڕیاری له‌سه‌ر
ده‌دات.
3
ـ به‌رنامه و
په‌یڕه‌وی
ناوخۆی پ ل ک
په‌سه‌ند ده‌کات
و ئه‌گه‌ر پێویست
بوو ده‌سکاریان
ده‌کات.
4
ـ رێبازی گشتیی
و ره‌وتی کاری
پ ل ک بۆ 4 ساڵی
داهاتوو دیاریده‌کات.
5
ـ هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر
به‌و سه‌رنج و
پێشنیارانه
وه‌رده‌گرێت
که له‌لایه‌ن
ئه‌ندامانه‌وه
پێشکه‌ش ده‌کرێن.
6
ـ ئه‌ندامانی
سه‌ره‌کی و جێگرانیان
بۆ ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن
هه‌ڵده‌بژێرێ.
7
ـ ئه‌ندامانی
سه‌ره‌کی و جێگرانیان
بۆ ئه‌نجومه‌نی
کارگوزاریی
هه‌ڵده‌بژێرێ.
8
ـ گوته بێژی
پ ل ک هه‌ڵده‌بژێرێت.
9
ـ سکرتێری پ ل
ک هه‌ڵده‌بژێرێت.
10ـ
ئه‌ندامانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
دارایی پ ل ک
هه‌ڵده‌بژێرێت.
به‌ندی
هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن
1
ـ له ماوه‌ی
نێوان دوو کۆنگره‌دا
ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن
به‌رزترین ئۆرگانی
به‌ڕێوه‌بردنی
کاروباری ڕێکخراوه.
2
ـ ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن
کاروباری پ ل
ک به پێی په‌یره‌و
و پروگرام و راسپارده‌کانی
کۆنگره به‌ڕێوه‌ده‌بات.
3
ـ ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن
له 35 ئه‌ندامی
سه‌ره‌کی ( که
9 که‌سیان
هاوکات ئه‌ندامی
سه‌ره‌کی ئه‌نجومونی
کارگوزارین) و
15 جێگر پێکد‌ێت.
4
ـ ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن
خاوه‌ن چه‌ند
کۆمیته و کۆمیسیۆنێکی
راوێژکارانه
ده‌بێت.
ا
ـ کۆمیته راوێژکاره‌کانی
بواره رامیاریه‌کان،
بواره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان،
بواره
ئابووریه‌کان:
هه‌ر
یه‌کێ له‌م سێ
کۆمیته‌یه
له 10 ئه‌ندامی
پسپۆر پێکد‌ێت.
ئه‌م کۆمیتانه
له سه‌ر داوای
ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن
لێکۆلینه‌وه‌ی
تایبه‌ت به
بابه‌ته
داواکراوه‌کان
ئاماده‌ده‌که‌ن.
ب
ـ کۆمیسیۆنی
پروگرام:
له
10 ئه‌ندامی
پسپۆر پێکد‌ێت.
ئه‌م کۆمیسیۆنه
به‌رده‌وام
خه‌ریکی داد و
ستان و شیکردنه‌وه
و لێکۆڵینه‌وه‌ی
ئایدیۆلۆجی
ده‌بێت، به
مه‌به‌ستی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی
په‌یره‌و و
پروگرامی پ ل
ک.
پ
ـ کۆمیسیۆنی نۆژه‌نکردنه‌وه:
له
10 ئه‌ندامی
پسپۆر پێکد‌ێت.
ئه‌م کۆمیسیۆنه
له رێگه‌ی لێکۆڵینه‌وه
و راپرسیی به‌رده‌وامه‌وه
پێشنیاری تایبه‌ت
به نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی
رامیاریی پ ل
ک پێشکه‌ش به
ئه‌نجومه‌ن
ده‌کات.
5
ـ ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن،
لانی که‌م ساڵی
4 جار کۆده‌بێته‌وه.
6
ـ کۆبوونه‌وه‌کانی
ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن
به به‌شداربوونی
دوو له‌سه‌ر سێی
ئه‌ندامانی
ره‌وایی په‌یداده‌کات.
بڕیاره‌کانی
له کاتێکدا
ره‌وان که
پتر له نیوه‌ی
ئه‌ندامانی
به‌شداربووی
کۆبوونه‌وه‌که
ده‌نگی پێبده‌ن.
به‌ندی
نۆ‌یه‌م: ئه‌نجومونی
کارگوزاریی:
1
ـ ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن،
ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تی
جێبه‌جێکردنی
بڕیاره‌کانی
ئه‌نجومه‌ن و
به‌ڕێوه‌بردنی
کاروباری رۆژانه‌ی
پ ل ک به ئه‌نجومه‌نی
کارگوزاریی
ده‌سپێرێت.
2
ـ ئه‌نجومه‌نی
کار گوزاریی
له گوته‌بێژی
پ ل ک، سکرتێری
پ ل ک و هه‌فت
ئه‌ندامی سه‌ره‌کی
و هه‌فتی جێگر
پێکد‌ێت. له‌مانه،
نۆ ئه‌ندامی یه‌که‌میان،
هاوکات ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردنن.
جگه له‌مانه
ئه‌نجومه‌نی
کارگوزاری هه‌میشه
15 شاگردی هه‌یه.
ئه‌م
شاگردانه
ئاماده‌ده‌کات
بۆ ئه‌ندامایه‌تی
ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن
و ئه‌نجومه‌نی
کارگوزاریی.
3
ـ ئه‌نجومه‌نی
کارگوزاریی
به پێی به‌رنامه‌ی
داڕێژراو و پێویست
کۆده‌بنه‌وه
و راپۆرته‌کانیان
پێشکه‌ش به
ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن
ده‌که‌ن.
4
ـ ئه‌نجومه‌نی
کارگوزاریی،
ئه‌رکه‌کان
به‌سه‌ر چه‌ند
کۆمیته‌یه‌کی
کارگوزاردا
دابه‌شده‌کات.
کۆمیته
کارگوزاره‌کان
به‌م شێوه‌یه
ده‌بن:
1 ـ کۆمیته‌ی
کاروباری رامیاری.
2 ـ کۆمیته‌ی
کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی.
3 ـ کۆمیته‌ی
کاروباری
ئابووری.
4 ـ کۆمیته‌ی
په‌یوه‌ندیه
کوردستانیه‌کان.
5 ـ کۆمیته‌ی
په‌یوه‌ندیه
جیهانیه‌کان.
6 ـ کۆمیته‌ی
هاوسانی.
7 ـ کۆمیته‌ی
دادگوزاریی و
مافی مرۆڤ.
8 ـ کۆمیته‌ی
په‌روه‌رده
و زانست.
9 ـ کۆمیته‌ی
هونه‌ر و وێژه.
10
ـ کۆمیته‌ی
راگه‌یاندن و
مێدیا.
11
ـ کۆمیته‌ی ژینگه.
12
ـ کۆمیته‌ی ته‌ندروستیی
.
13
ـ کۆمیته‌ی خوێندکاران.
14
ـ کۆمیته‌ی
لاوان.
15ـ
کۆمیته‌ی رێکخستن.
به‌ندی
ده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی
پیران:
1
ـ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی
ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن
که کۆتایی به
ماوه‌ی کاریان
دێت له هه‌ردوو
ئه‌نجومه‌ندا،
راسته‌وخۆ ده‌بنه
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
پیرانی پ ل ک.
ئه‌رکی
ئه‌نجومه‌نی
پیران:
1
ـ ئه‌نجومه‌نی
پیران، ئه‌نجومه‌نێکی
راوێژکاره بۆ ئه‌نجومه‌نی
کارگوزاریی.
به‌ندی
یانزه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
دارایی:
1
ـ کۆنگره 3 ژمێریار
و 3 جێگر هه‌ڵده‌بژێرێت
بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
کاروباریی
دارایی پ ل ک.
2
ـ ژمێریاران کۆنترۆلی
خه‌رجی ئه‌نجومه‌نه‌کانی
به‌ڕێوه‌بردن
و کارگوزاریی
ده‌که‌ن.
به‌ندی
دوانزه‌م: کۆمیته‌کانی
هه‌نده‌ران:
1
ـ پ ل ک له هه‌ر
یه‌کێک له وڵاته
کوردستانی نشینه‌کانی
هه‌نده‌ران کۆمیته‌یه‌ک
داده‌مه‌زرێنێت
بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
کاروباری
پارته‌که له‌و
وڵاته‌دا.
2
ـ هه‌ر یه‌کێ
له‌م کۆمیتانه
له 5 ئه‌ندام
پێکد‌ێت.
3
ـ هه‌ر کۆمیته‌یه‌ک
نوێنه‌رانی خۆی
بۆ ئه‌ندامایه‌تی
کۆنگره هه‌ڵده‌بژێرێت.
4
ـ کۆمیته‌کان
به ناوی وڵاته‌کان
ده‌ناسرێن.
5
ـ کۆمیته خه‌بات
ده‌که‌ن بۆ گه‌یشتن
به ئامانجه‌کانی
پ ل ک.
به‌ندی
سیانزه‌م: رێکخراوه‌کانی
پ ل ک.
1
ـ سه‌ره‌کیترین
رێکخراومان کۆمه‌ڵه‌یه.
ژماره‌ی ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵه‌یه‌ک
نابێ له سێ
ئه‌ندام که‌متربێت.
2
ـ رێکخراوه‌کانی
پارتمان له دێ
کۆمه‌ڵه‌ی دێ،
له شارۆچکه و
شاردا کۆمه‌ڵه‌ی
شار.
3
ـ ئه‌رکی کۆمه‌ڵه‌کان
بریتییه له
بڵاوکردنه‌وه‌ی
په‌یامی پ ل
ک، به‌ڕێوه‌بردنی
کاروباری رێکخراو،
و نواندنی
چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی.
4
ـ کۆمه‌ڵه‌ی
ئافره‌تان،
لاوان و خوێندکاران
له گشت ناچه‌کان
داده‌مه‌زرێ
و په‌یوه‌ستی
کۆمیته
کارگوزاره
تایبه‌ته‌کانیان
ده‌بن.
5
ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
هه‌ر رێکخراوێک
له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی
خودی رێکخراوه‌وه
یان نوێنه‌رانیانه‌وه
هه‌ڵده‌بژێردرێت.
6
ـ به‌رزترین ئۆرگانی
هه‌ر رێکخراوێک
کۆنفرانسی
خودی رێکخراوه‌که‌یه
که سی ساڵ
جارێک ده‌به‌سترێت.
به‌ندی
چوارده‌هه‌م:
داهاتی پارت
1
ـ داهاتی پرۆژه
ئابووریه‌کانی
پ ل ک له ده‌ره‌وه
و ناوه‌وه‌ی وڵات.
2
ـ ئابوونه‌ی
ئه‌ندامان.