1 ـ مه‌زنترین
دووژمنمان:
مه‌زنترین
دووژمنی ئێمه‌ی
لیبرال فه‌رمانڕه‌وایی
زه‌برده‌ستانه‌یه (استبداد،
Totalitarianism ).
پارت و ده‌سه‌ڵات
و فه‌رمانڕه‌وایی
تۆتالیاریستانه
خاوه‌ن 6
روخسارن:
ـ
ته‌نها یه‌ک بیروبۆچوون
به دروست ده‌زانێت.
ـ
رژێمه‌که له
ژێر ده‌سه‌ڵاتی
یه‌ک پارت دایه.
پارته‌که له
ژێر ده‌سه‌ڵاتی
یه‌ک که‌سدایه.
هه‌مان که‌س
کۆنترۆلی کاری
حکومه‌تیش ده‌کات.
ـ
بوونی ئۆرگانێکی
پۆلیسیی تیرۆرستانه
که سیستێمی
پاداش و سزا
به‌کاردێنێت
بۆ ده‌مکوتکردنی
هه‌وڵاتیان و
ئۆرگانه‌کانی
کۆمه‌ڵگا.
ـ
ده‌ستگرتن
برسه‌ر
داموده‌زگاکانی
راگه‌یاندن.
ـ
ده‌ستگرتن به‌سه‌ر
بازار و
ئابووریدا.
ـ
ته‌نها ده‌سه‌ڵاتداران
مافی چه‌ک هه‌ڵگرتنیان
هه‌یه.
ئێمه
وه‌ک پ ل ک، هه‌میشه
و له هه‌موو
شوێنێکدا، له
کوردستانی ئۆتۆنۆمدا،
له کوردستانی
فیدرالدا و له
کوردستانی
ئازاد‌دا دژ به
گشت روخارێکی
تۆتالیتاریستانه‌ین.
ئێمه وه‌ک پ
ل د ک، هه‌میشه
و له هه‌موو
شوێنێکدا، له
ناو خێزاندا،
له ناو کۆمه‌ڵگادا،
له ناو داموو
ده‌زگاکاندا
دژ به گشت بیرێکی
ئیستیبدادین.
دژ به گشت ره‌وشتێکی
زه‌برده‌ستانه‌ین.
2 ـ کێشه‌ی جینده‌ریی:
بزوتنه‌وه‌ی
ئازادی ئافره‌تان
و سه‌ره‌تاکانی
فێمێنیزمیی جیهانیی
که به First wave و Second wave
ناسراوه. هه‌میشه
بزوتنه‌وه‌یه‌کی
لیبرالیستانه
بووه. سه‌رچاوه
فه‌لسه‌فییه‌کانی
لیبرال فێمێنیزم،
له هه‌موو قۆناغه‌کانیدا
باوه‌ڕی به
مافه‌کانی
تاک هه‌بووه.
باوه‌ڕی به
گرینگیی تاک
هه‌بووه. ئه‌مه‌ش
به‌وه‌مان ده‌گه‌ێنێ
که مرۆڤ هه‌موو
هاوسانن بێ بایه‌خدان
به به جینده‌ر
(جنس)، ره‌گه‌ز،
ره‌نگ، دین.
مرۆڤ
بۆ ئێمه هه‌مان
مرۆڤه. هه‌ڵسه‌نگاندن
له کۆمه‌ڵگای
ئێمه‌دا به
ژن هو پیاو نییه،
به ره‌گه‌ز و
دین و ره‌نگ نییه.
ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا
ده‌بێ هه‌مان
هه‌ڵی پێشکه‌وتن
و گه‌شه‌کردنیان
بۆ بڕه‌خسێندرێت.
کۆمه‌ڵگای
کوردستان، وه‌ک
گه‌لێ کۆمه‌ڵگای
دی، کۆمه‌ڵگایه‌کی
بابسالارییه.
له ناو خێزاندا،
له فێرگه‌کاندا،
له شوێنی
کاردا، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
و ده‌زگاکاندا،
ئاشکرا ژن و پیاو
جیاواز هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن.
له بۆچوونی ئێمه‌ی
لیبراله‌وه،
جیاوازیی نێوان
ژن و پیاو جیاوازییه
له ده‌سه‌ڵاتدا،
و کۆمه‌ڵگای
هاوسان ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه
که ده‌سه‌ڵات
تیایادا
هاوسانه. ئه‌و
کۆمه‌ڵگایه‌یه
که ژن و پیاو
تیایادا خاوه‌ن
هه‌مان ده‌سه‌ڵاتن.
بۆیه خه‌باتی
ئێمه بۆ
کوردستانێکه
که ژن تیایادا
ده‌سه‌ڵاتی
به‌سه‌ر ژیانی
خۆیدا هه‌بێت
و ئازادانه بڕیاروه‌رگرێت.