تیروانین و
کۆششی پارتیمان
له باشووری
کوردستان:
1 ـ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی:
پ ل ک، دژ به‌دابه‌شکردنی
باشووره، و
له‌گه‌ڵ بوونی
یه‌ک فه‌رمانڕه‌وایی
نیشتیمانیی،
یه‌ک دارایی، یه‌ک
هێزی پۆلیس و یه‌ک
له‌شکره له
هه‌ریمی
باشووردا. فه‌رمانڕه‌وایی
نیشتیمانیی
ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌یه
که له رێگه‌ی
هه‌ڵبژاردنی
ئازاده‌وه میلله‌ت
باوه‌ڕی پێده‌به‌خشێت.
2
ـ پ ل ک، دژ به
گشت روخسارێکی
زه‌برده‌ستانه‌یه،
و خه‌باتده‌کات
بۆ داسه‌پاندنی
دیموکراسییه‌تی
سیاسی، و کۆمه‌لایه‌تی
و ئابووری. ئێمه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه
نین که پارتی
سیاسی خاوه‌ن
ده‌سه‌لاتی
چه‌کداریی بێت.
دژ به‌وه‌ین
که پارتی سیاسی
ده‌ست به‌سه‌ر
ئابووریی نه‌ته‌وه‌یدا
بگرێت. دژ به‌وه‌ین
که پارتی سیاسی
ده‌ست به‌سه‌ر
ده‌زگاکانی
راگه‌یاندندا
بگرێت، ئێمه
دژ به‌وه‌ین
که پارتێکی سیاسی
ده‌ست به‌سه‌ر
حکومه‌تی هه‌رێمدا
بگرێت. ده‌سه‌ڵات
له کۆمه‌ڵگای
کوردستاندا
له لایه‌ن میلله‌ته‌وه
ده‌به‌خشرێت
به فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌کی
ئازادانه هه‌ڵبژێردراو.
چه‌کداریی ته‌نها
بۆ له‌شکری
کوردستانه،
دارایی نه‌ته‌وه‌یی
سامانێکی نه‌ته‌وه‌ییه
و فه‌رماره‌وایه‌تی
کوردستان به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی،
و ئازادیی ده‌زگاکانی
راگریه‌ندن یه‌کێکه
له بنه‌ما هه‌ره
گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵگای
دیموکراسی و لیبرال.
پارتیمان هه‌میشه
فاکته‌رێکی
به‌هێزکردنی
فه‌رمانڕه‌وایی
نیشتمانی و
پلورالیزمی
حزبی و ده‌موکراسییه‌تی
رامیاریی ده‌بێت.
3
ـ په‌رله‌مان
و هه‌ڵبژاردن:
ئێمه ده‌مانه‌وێ
کوردستانێک
ببینین که
ـ
هه‌موو ده‌سه‌ڵات
تیایادا به‌ده‌ست
خه‌ڵکه‌که‌وه
بێت.
ـ
خه‌ڵکی
کوردستان
بتوانن ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته
له رێگای نوێنه‌رانی
په‌رله‌مانیانه‌وه
و ئۆرگانه‌کانی
ده‌وڵه‌تی فیدراله‌وه
به‌کار بێنن.
ـ
نوێنه‌رانی
خه‌ڵکی
کوردستان له
رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی
گشتی، بێ جیاوازیی،
راسته‌وخۆ و
نهێنییه‌وه
هه‌ڵببژێردرێن.
ـ حکومه‌تی
کوردستان ده‌بێ
له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی
کوردستانه‌وه
دیاری‌بکرێت.
حکومه‌تی
کوردستان به‌رانبه‌ر
به په‌رله‌مانی
کوردستان به‌رپرسیاربێت.
بۆیه
له پێناوی په‌رله‌مانێکی
فره‌ڕه‌نگ. په‌رله‌مانێک
که به‌ر له‌وه‌ی
نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵات
و پارتی سیاسی
بێت، نوێنه‌ری
گشت مرۆڤێک بێت.
پارتیمان خه‌بات
ده‌کات بۆ :
ـ
چوار ساڵ جارێک
هه‌ڵبژاردن بۆ
په‌رله‌مان،
فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی،
و ئه‌نجومه‌نی
ناوچه‌کان و
شاره‌وانییه‌کان
بکرێت.
ـ
هه‌موو که‌سێک
له ته‌مه‌نی
25 ساڵییه‌وه،
بتوانێت چ وه‌ک
پاڵێوراوی
پارتێکی رامیاریی
و چ وه‌ک تاکێکی
سه‌ربه‌خۆ خۆی
بۆ ئه‌ندامایه‌تی
په‌رله‌مانی
کوردستان
کاندید کات.
ـ
به‌ده‌ستهێنانی
رێژه‌ی 4% کورسی
په‌رله‌مانیی
به پارته‌کان
ببه‌خشێت.
ـ
به‌ده‌ستهێنانی
ریژه‌ی 10% کورسی
په‌رله‌مانیی
به تاک ببه‌خشێت.
ـ
پترکردنی
ژماره‌ی
ئافره‌تان له
په‌رله‌ماندا.
ـ
پترکردنی
ژماره‌ی
لاوان له په‌رله‌ماندا.
4
ـ فیدرالیزم:
پ ل ک، هه‌رچه‌نده
خه‌باتی سه‌ره‌کی،
هه‌میشه بۆ
کوردستانیکی
سه‌ربه‌خۆیه.
به‌ڵام بێگومان،
له هه‌لومه‌رجی
ئه‌مڕۆدا، و
له چوارچێوه‌ی
سیستێمێکی دیموکراسیدا،
له‌گه‌ڵ هه‌موو
هه‌نگاوێکه
که سه‌ربه‌خۆییه‌کی
پتر به هاوڵاتیی
کوردستانیی و
کوردستان ببه‌خشێت.
بۆیه نه‌ک هه‌ر
پشتگیریی له
پرۆژه‌ی فیدرالییه‌تی
باشوور ده‌کات،
به‌ڵکو به‌کارهێنانی
سیستێمی ده‌وله‌تی
فیدرالی له
هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راستدا
هه‌م به جاره‌سه‌ریک
ده‌بینێت بۆ کێشه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
و هه‌م به رێخۆشکه‌رێکیش
ده‌بینێ بۆ
دروستکردنی یه‌کیه‌تییه‌کی
ئابووریی نوێ
که بتوانێت
به‌ربه‌ره‌کانی
هه‌رێمه
ئابووریه‌کانی
تری جیهان
بکات.
به‌ڵام
ئێمه فیدرالییه‌تێکمان
پێ په‌سه‌نده
که باشووری
کوردستان بێ
داپاچیین و به‌شکردن
بگرێته‌وه.
واته پ ل د ک
له گه‌ل فیدرالیزمێکی
جوگرافییه
که هه‌موو هه‌رێمه‌که
بگرێته‌وه. ئێمه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه
نین که له رێگه‌ی
ئاماری دانیشتوانه‌وه
بڕیاربدرێت
کوێ
کوردستانه،.
باشوورمان
خاوه‌ن نه‌خشه‌یه‌کی
جوگرافی دیاره.
خاکی
کوردستانیش
کوردستانه
جا گه‌ر یه‌ک
تاکه کوردی
له‌سه‌ر بژی یان
نا. هه‌موو که‌سێکی
له ناو سنووری
کوردستاندا
بژی هاوڵاتییه‌کی
کوردستانییه
و خاوه‌ن مافه.
کوردستانی ئێمه
وڵاتێکی فره
ره‌نگ و دین و
ره‌گه‌زه. له
کۆتایدا ده‌بێ
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش
بکه‌ین که
پارتیمان دژ
به‌وه‌یه که
هه‌رێمی
باشووری
کوردستان له
نێوان پارته‌کاندا
دابه‌ش بکرێت،
و بکرێت به
دوو هه‌رێمی فیدرالی
جیاواز. خه‌باتی
ئیمه بۆ ولاتێکی
ئازاد و مرۆڤێکی
شادومانه.
5
ـ گه‌نده‌ڵی
ئێداریی: تاقیکردنه‌وه‌ی
ده‌یه‌ی
رابوردوو
ئاشکرا سه‌لماندی
که یه‌کێ له
دیارده هه‌ره
زیانبه‌خش و رێگره‌کان
له بنیادنانی
ژێرخانی
ئابووریی و رێگر
له پێشکه‌وتنی
مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا
و داموده‌زگاکانی
باشوور، نه‌بوونیی
هاوسانی و بڵاوبوونه‌وه‌ی
ره‌وشتی مشه‌خۆریی
و پیسخۆریی و
واسته‌کاریی
و ده‌ستدرێژیی
کاربه‌ده‌ستانی
ده‌زگا جیاوازه‌کانی
حکومه‌تی هه‌رێمه.
پ ل ک، دژ به
گشت روخسارێکی
گه‌نده‌ڵی ئیداریی،
و بێدادیی، و
ناهاوسانیی و
ده‌ستدرێژییه.
بۆ پێشکه‌وتنی
کوردستان پێش
هه‌موو شتێک پێویستیمان
به بنه‌بڕکردنی
ئه‌م
رووخساره زیانبه‌خشه
هه‌یه.خه‌باتی
پارتیمان بۆ
کوردستانێکه
که ده‌سه‌ڵات
تیایادا ده‌سه‌ڵاتی
یاسا بێت. یاساش
بۆ هه‌موو که‌سێک
هه‌مان یاسا بێت.
6
ـ کاربه‌ده‌ستیی:
پ ل ک، باوه‌ڕی
به گرنگیی
پله‌ی زانستی
و کارشناسی هه‌یه.
بۆیه پێسپاردنی
ئه‌رک و پله‌ی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی
و ده‌زگا جۆربه‌جۆره‌کان
له فه‌رمانره‌وایه‌تیی
کوردستانی
باشووردا ده‌بێ
پێش هه‌موو شتێک
به پله‌ی
زانستیی و
شاره‌زایی و
کارامه‌ییه‌وه
به‌سترابێته‌وه،
نه‌ک به ئه‌ندامایه‌تی
حزبی سیاسی و
خزمایه‌تییه‌وه.
هه‌روه‌ها
حکومه‌تی
کوردستان ده‌بێ
سیاسه‌تێکی
وه‌ها به‌رانبه‌ر
به کوردستانیانی
هه‌نده‌ران
بگرێته به‌ر
که هانیاندات
بگه‌ڕێنه‌وه
کوردستان و
چالاکانه به‌شداری
پرۆسه جیاوازه‌کان
بن.
7
ـ بیروکراسییه‌ت:
ره‌وشی فره
دواکه‌وتووانه‌ی
به‌ڕێوه‌بردنی
فه‌رمانبه‌رایه‌تیه‌کان
و بیروکراسییه‌تی
نه‌گه‌تیڤانه
رێگرێکی مه‌زنه
به‌رانبه‌ر
به راپه‌راندنی
پرۆسه‌ی
دروستکردنه‌وه‌ی
کوردستان و گه‌شه‌سه‌ندنی
بازرگانیی و
سه‌رمایه به‌گه‌ڕخستن.
پارتیمان له‌گه‌ل
نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی
سیستێمی ئیداری
و له‌ناوبردنی
گشت جۆره بیرۆکراسییه‌تێکی
رێگره. پارتیمان
دژ به‌وه‌یه
که کات و به‌رژه‌وه‌ندیی
هاوڵاتیی
کوردستانی
بکرێت به
قوربانی سیستێمێکی
دواکه‌وتوو و
نه‌خۆش. پارتیمان
دژ به‌وه‌یه
که هاوڵاتیی
کوردستانی له‌لایه‌ن
کارمه‌ندانی
ده‌زگاکانه‌وه
بێڕێزیی به‌رانبه‌ر
بکرێت. حکومه‌ت
و ده‌زگاکانی
بۆ خزمه‌تکردن
و جێبه‌جێکردنی
پیداویستیه‌کانی
هاوڵاتیان
دروستکراون.
8
ـ مافه‌کانی
تاک: ئێمه
دابینکردنی
هه‌موو ئه‌و
ماف و ئازادیانه‌ی
که له به‌یاننامه‌ی
جیهانیی مافی
مرۆڤ و په‌یماننامه
نێو ده‌وله‌تیه‌کانی
سه‌ر به‌م به‌یاننامه‌ن
به ئه‌رکێکی
سه‌ره‌کی هه‌موو
بزووتنه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تی
و رامیاریه‌کانی
کوردستان ده‌بینین.
پ ل ک، دژ به‌وه‌یه
که مافه‌کانی
تاک ته‌نها
وشه‌ی سه‌ر په‌ره
و ناو
گوتاران بێت،
بێ ئه‌وه‌ی له
ژیانی رامیاریی
و کۆمه‌لایه‌تیدا
جیبه‌جیبکرێن
و رێزیان لێ
بگیرێت. بۆیه
گوژی خه‌باتمان
له کۆمه‌ڵگای
باشووردا بۆ
به‌ڕاستیکردنی
مافه‌کانی
تاک و دابینکردنی
مافه که‌سایه‌تیه‌کان
و شارستانیه‌ته‌کانه
بۆ گشت ئه‌ندامێکی
کۆمه‌ڵگا. له
چه‌ند دێری
خواره‌وه‌دا،
هه‌ندێ له‌و
مافانه ناوده‌به‌ین.
ـ
مافی ژیان و
پارێزراوبوونی
مرۆڤ له هه‌موو
جۆره ده‌ستدرێژی
و پێشێلکارییه‌کی
جه‌سته‌یی و
ده‌روونی.
ـ
مافی سه‌ربه‌خۆیی،
و قه‌ده‌غه‌کردنی
هه‌موو دیارده
و روخسارێکی کۆیلایه‌تی
و زه‌برده‌ستی.
ـ
مافی موڵکداریی
و سامانداریی.
ـ
مافی گوزه‌ران
و سوودوه‌رگرتن
له گشت پێداویسته‌کانی
ژیانێکی مۆدێرن.
ـ
مافی ژیانێکی
رێزدارانه و
ئاسووده و بێ
ترس.
ـ
مافی ژیانێکی
دابین‌کراو و
دوور له هه‌ژاریی.
ـ
مافی دامه‌زراندنی
کار و بزنسی
سه‌ربه‌خۆ.
ـ
مافی خوێندن و
فێربوون و
سوود وه‌رگرتن
له گشت
داموده‌زگاکانی
فێربوون له کۆمه‌ڵگادا.
ـ
ئازادیی هه‌ڵبژاردنی
خوێندن، شوێنی
خوێندن و مافی
خوێندن.
ـ
مافی ته‌ندروستی
و به‌هره‌مه‌ندبوون
له داموده‌زگا
ته‌ندروستی و
پزیشکیه‌کانی
کۆمه‌ڵگا، و
مافی دارایی پێداویسته‌کانی
خودپارێزیی
له نه‌خۆشی.
ـ
ئازادیی بیروباوه‌ڕ.
دروستکردنی رێکخراوی
رامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابووریی.
ئازادیی چاپه‌مه‌نی
و ده‌زگاکانی
راگه‌یاندن،
راده‌ربڕین،
و خۆپیشاندان،
مانگرتن و
ئازادیی رخنه‌گرتن
له دیارده‌ی
رامیاریی و ئایدیۆلۆژیی
و کلتووریی و
ره‌وشتیی.
ـ
مافی به‌هره‌مه‌ندبوون
له ژینگه‌ێکی
پاک.
ـ
ئازادیی
هاتوچۆ و هه‌ڵبژاردنی
شوێنی ژیان.
ـ
ئازادیی هه‌ڵبژاردنی
کار و خاوه‌نکار
و شوێنیکار.
ـ
پارێزراوبوونی
ژیانی تایبه‌تی
تاک و خیزان.
پارێزراوبوونی
شوێنی ژیانیان
و په‌یوه‌ندیه‌کانیان
له ده‌خاله‌تی
گشت جۆره ده‌سه‌ڵاته‌کان.
ـ
قه‌ده‌غه‌کردنی
سانسۆر و مافی
ئاگاداربوون
و زانینی راستیی.
9
ـ خوێندن: سیستێمی
خوێندن هه‌میشه
خولێکی سه‌ره‌کی
ده‌بینێت له
پێشکه‌وتنی
تاک و کۆمه‌ڵگادا.
زارۆکه‌ده
(باخچه‌ی منداڵان)،
و فیرگه و
قوتابخانه‌کان
شان به شانی
دایک و باوک رۆڵێکی
مه‌زن ده‌بینن
له به‌خشینی
ئاماده‌یی هۆشیی،
جه‌سته‌یی،
ده‌روونیی، کۆمه‌ڵایه‌تیی
و کارامه‌یی
به منداڵانی
کوردستان. بۆیه
گۆرینی سیستێمی
پاشکه‌وتووی
خوێندن له
کوردستاندا،
بۆ پارتیمان
له پێداویسته
هه‌ره‌گینگه‌کانه.
خوێندگه‌کانی
کوردستان له
بۆچوونی ئێمه‌وه،
ده‌بێ ببن به
ئامرازی
چاندنی
رووخسار‌و رواڵه‌ته‌کانی،
ئازادی¸ پێشکه‌وتن،
دیموکراسییه‌ت
و هاوسانی لای
خوێندکارانمان
ئێمه ده‌مانه‌وێ
سیستێمی خوێندکاری
بگۆرین به سیستێمێکی
دیموکراتخوازانه‌ی
که تیایادا
سوود له
توانای گشت خوێندکارێک
وه‌ربگیرێت،
که تیایادا رێز
له توانای
گشت خوێندکارێک
بگیرێت، که تیایادا
گشت خوێندکارێک
بتوانێت کار
له به‌رنامه‌ی
خوێندن و
چالاکیه‌کانی
قوتابخانه‌که‌ی
بکات. مافی
منداڵانه که
ژیانی خوێندکارییان
له زارۆکه‌ده‌کانه‌وه
(باخچه‌ی
مندالان) ده‌ستپێبکه‌ن.
زارۆکه‌ده‌کان
بناغه‌داڕێژن
و رۆلێکی مه‌زنیان
هه‌یه له
چاوکردنه‌وه‌ی
منداڵانمان.
له راهێنانی
تواناکانی هۆش
و ده‌روون و
جه‌سته‌یان. بۆیه
ده‌بێ منداڵانمان
تیایاندا به
مۆدێرنترین شێوه
په‌روه‌ده‌بکرێن.
سیستێمی
خوێندن له
کوردستاندا
ده‌بێ به‌رێزه‌وه
هه‌ڵسوکه‌وت
له‌گه‌ڵ جیاوازی
نێوان خوێندکاران
بکات، ده‌بێ
په‌ی به‌وه
ببات که منداڵی
زیره‌ک و ته‌مبه‌ڵ
نییه، به‌ڵکو
دوو مرۆڤی
خاوه‌ن ئاره‌زووی
جیاواز و پێداویستی
جیاواز بۆ فێربوون
هه‌ن. بۆیه
ده‌بێ دارایی
و تواناکانی سیستێمی
خوێندنمان وه‌ها
به‌کاربێت که
پێداویستی هه‌موو
تاکه قوتابییه‌ک
پڕکاته‌وه.
هه‌روه‌ها
ئێمه سیستێمێکمان
ده‌وێت که تا
کلاسی 10 ، به‌ڵگه‌نامه‌ی
تێدانه‌بێت. ئێمه
له‌گه‌ڵ بوونی
قوتابخانه‌یه‌کدا
نین که وانه‌کانی
به مندڵه‌کانمان
له‌به‌رکات،
ئێمه پێویسیمان
به سیستێمێکه
که منداڵه‌کانمان
فێرکات چۆن خۆیان
به‌دوای وڵامدا
بگه‌ڕێن و زانیاریی
به‌ده‌ست بێنن.
ئێمه پێویستمان
به
قوتابخانه‌یه‌که
که هه‌ر له‌منداڵییه‌وه
منداڵمان فێری
مێتوود و ره‌وشتی
زانستیانه‌ی
لێکۆڵینه‌وه
و هه‌ڵسه‌نگاندن
و ره‌خنه و
هه‌ڵهێنجانی
راستی بکات.
خوێندگه‌کانمان،
ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی
پراکتیکیانه،
مندڵانی
کوردستان فێری
هاوسانی،
هاوکاری،
کارکردن و هه‌ڵسوکه‌وتکردن
له ژێنگه‌یه‌کی
دیموکراسیانه‌دا
بکات. خوێندکاران
ده‌بێ هه‌ست
به به‌رپرسیاری
بکه‌ن له خوێندگه‌کاندا
و به‌شداری پرۆسه‌ی
بڕیاروه‌رگرتن
بن. خولیایی
منداڵ به‌دوای
زانیاری‌دا ده‌بێ
هه‌میشه چه‌قی
سیستێمه‌که‌بێت.
ئێمه
خه‌بات بۆ سیستێمێکی
نوێ و مۆدێرن
ده‌که‌ین که
هه‌موو که‌سێک
تیایادا، ده‌بێ
به‌لای که‌مه‌وه
کلاسی 9 ته‌واوکات.
سیستێمێک که
شاره‌زاییه‌کی
فره‌لایه‌نی
به خوێندکاران
ببه‌خشێت. که
هه‌ر له‌سه‌ره‌تایه‌وه
تا کۆتایی په‌ره
به توانا
هونه‌ری، وه‌رزشی،
کولتووری و
زانستانی خوێندکاره‌کانی
بدات.
ئێمه
له‌گه‌ڵ به‌دیدهێنانی
به‌ربه‌ره‌کانیه‌کی
پۆزه‌تیڤانه‌ین
له نێوان خوێندگه‌کاندا،
ئه‌مه‌ش پێوستی
به‌وه‌یه که
خوێندگه‌کان
بتوانن
ئازادانه مۆدێلی
تایبه‌تی خۆیان
هه‌ڵبژێرن و
به‌کاری بێنن،
به مه‌رجێک
بنچینه‌کانی
لیبرالیزم و دیموکراسییه‌ت
بپارێزن.
هه‌روه‌هاش،
بۆ پێشخستنی سیستێمی
خوێندن، ده‌بێ
بایه‌خێکی
پتر به مامۆستایان
بدرێت. ده‌بێت
خوێندنی باڵای
مامۆستایی مۆدێرن
بکرێته‌وه و
مووچانه‌ی
مامۆستایان
ده‌بێ له
ئاستی خزمه‌ته
مه‌زنه‌که‌یاندابێت،
بار‌و دۆخی شوێنی
کارکردنیان
ده‌بێ بایه‌خێکی
زۆری پێبدرێت.
ژماره‌ی زارۆکه‌ده
و ده‌بستان و
زانکۆ ده‌بێ
گه‌لێ زێتربکرێت
و شێوه‌ی
دروستکردنیشیان
ده‌بێ له‌گه‌ڵ
پێداویسته
نوێکاندا
گونجاوبێت.
جگه
له مانه‌ش ئێمه
له‌گه‌ڵ
کردنه‌وه‌ی جیهانین
بۆ خوێندکاره
زانکۆییه‌کانمان.
ئه‌م خویندکارانه
ده‌بێ بتوانن
ئازادانه له
هه‌موو زانکۆکانی
جیهاندا بخوێنن.
مۆدێرنکردنه‌وه‌ی
سیستێمی خوێندنی
زانکۆکان و به‌رزکردنه‌وه‌ی
پله‌ی زانستی‌یان
بۆ ئێمه‌ی لیبرال
ستراتیژه. ئێمه
ده‌مانه‌وێ
بودجه‌ی زانکۆکان
به‌ڕاده‌ی پێویستییان
به‌رزبکه‌ینه‌وه.
بۆ کردنه‌وه‌ی
ده‌روازه
زانستییه‌کانی
جیهان بۆ خوێندکارانمان
ده‌مانه‌وێت
زمانی ئینگلیزی
له پاڵ کوردی‌دا
ببێت به زمانی
خوێندنی زانکۆیی.
ده‌مانه‌وێت
خوێندکارانی
زانکۆکان به‌درێژایی
ماوه‌ی خوێندنیان
مووچانه‌ی خوێندکارییان
بۆ ببڕدرێته‌وه.
ده‌مانه‌وێ
خوێندکارانمان
گه‌ر ئاره‌زووکه‌ن
بتوانن به‌شێکی
خوێندنیان له
کوردستان و به‌شێکی
له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات بخوێنن.
10
ـ زانکۆی
کوردستان: پ ل
ک، هه‌وڵی
دامه‌زراندنی
زانکۆیه‌کی مۆدێرن
و ئاستبه‌رزی
تایبه‌ت ده‌دات
به ناوی زانکۆی
کوردستان، که
ده‌روازه‌کانی
کرابێته‌وه
بۆ خویندکارانی
کوردستانیی
له هه‌موو وڵاته‌کانی
تری جیهاندا.
ئه‌م زانکۆیه
تایبه‌ت ده‌بێت
به لیکۆڵینه‌وه
له بواره‌کانی،
زمانی کوردی(
به‌مه‌به‌ستی
دارشتنی فه‌رهه‌نگی
زمانی یه‌کگرتووی
کوردی)، میژووی
کوردستان، دین
له
کوردستان،
جوگرافیای
کوردستان، و کۆمه‌ڵناسیی
کوردستانی و
ئابووریی
کوردستان.
11
ـ مووچانه‌ێ
هاوڵاتیی و کێشه‌ی
هه‌ژاریی: بێبه‌ش
کردنی مرۆڤی
کوردستانیی
له سامان و
دارایی خاکه‌که‌ی
هۆی سه‌ره‌کی
بڵاوبوونه‌وه‌ی
هه‌ژارییه
له
کوردستاندا.
له بارودۆخی
ئه‌مڕۆی
ناوچه‌که‌دا
و بۆ چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌ی هه‌ژاریی
و به‌رزکردنه‌وه‌ی
موزدی خانه‌نشینی
و به‌هێزکردنی
بنه‌ماکانی
هاوسانی و
دادگوزاریی کۆمه‌ڵایه‌تی.
پ ل ک داوای بڕینه‌وه‌ی
مووچانه‌یه‌ک
ده‌کات به
ناوی (هاوڵاتیانه)
بۆ گشت هاوڵاتییه‌کی
کوردستانیی
له رۆژی له‌دایک
بوونیه‌وه
تا مردنی. ئه‌م
مووچانه‌یه
ده‌بێ بایی ئه‌وه‌نده‌بێت
که پێداویسته
سه‌ره‌کیه‌کانی
ژیانێکی رێزدارانه
بۆ هاوڵاتی
دابینکات.
12
ـ خزمه‌تگوزاریه
ته‌ندروستی و
پزیشکیه‌کان:
له روانگه‌ی
ئێمه‌ی لیبراله‌وه،
ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه،
مافی هه‌موو
هاوڵاتییه‌که
و به‌شی سه‌ره‌کی
خه‌رجه‌که‌ی
ده‌بێ له رێی
بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی
ده‌وڵه‌ته‌وه
بدرێت. ئێمه
ده‌مانه‌وێ سیستێمێکی
چاره‌سازیی
بنیادنێین که
گه‌ره‌نتیکه‌ری
پێشکه‌شکردنی
پێشکه‌وتوترین
شێوه‌ی چاره‌سازیی
و چاکترین پله‌ی
خزمه‌تگوزاریی
و تۆڕێکی فریاگوزاریی
به‌رفراوانبێت.
حکومه‌تی
کوردستان ده‌بێ
بایه‌خێکی ته‌واو
به بردنه‌سه‌ری
پایه‌ی له‌ش
ساغی هه‌موو
خه‌ڵکی
کوردستان
بدات و خه‌سته‌خانه،
ئاسایشگه،
زایینگه و
بنکه‌ی به‌خێوکردنی
نوقسان و به‌ساڵاداچووانی
ره‌به‌ن و بێ
خێزان به هه‌موو
کوردستاندا بڵاوکاته‌وه.
بۆ ته‌ندروستیی
هاوڵاتیانیش
ده‌بێ بنکه‌ی
وه‌رزشیی و مه‌له‌خانه
بڵاوکاته‌وه
و فه‌رهه‌نگی
له‌شپارێزیی
بکات به وانه‌یه‌کی
سه‌ره‌کی فێرگه‌کانی
کوردستان. ده‌مانه‌وێت
گشت هاوڵاتییه‌ک
ساڵانه کۆنترۆلی
پزیشکیی له‌ش
و ده‌مودانی
بکرێت.
13
ـ فه‌رهه‌نگ:
تاک، مه‌به‌ست
و سه‌رچاوه‌ی
بیروباوه‌ڕی
ئێمه‌ی لیبراله.
کولتووریش وه‌ک
چۆن تاک پێشده‌خات
و فێریده‌کات،
هه‌روه‌هاش
فراوانیی ئه‌ندیشه
و شادومانی پێده‌به‌خشێت.
بۆیه ده‌بێ کۆمه‌ڵگا
گه‌ره‌نتیکه‌ریی
گه‌شه‌کردنی
گشت بواره
کولتوورییه‌کانبێت.
پارتیمان ئه‌وپه‌ڕی
گرینگی به به‌رزکردنه‌وه‌ی
پایه‌ی
کولتوریی و فه‌رهه‌نگیی
تاک و کۆمه‌ڵگا
ده‌دات.
کوردستان وه‌ک
چۆن پێویستیی
به خه‌سته‌خانه
هه‌یه. به
هه‌مان راده
پێویستی به
دامه‌زراندنی
بنکه‌ی فه‌رهه‌نگیی
و زانستیی، سینه‌ما،
شانۆ، ئۆپرا و
فه‌رهه‌نگستان
هه‌یه. ده‌بێ
بایه‌خێکی ته‌واو
به پێشخستنی
فه‌رهه‌نگ له
کوردستاندا
بدرێت و پشتیوانییه‌کی
فراوان بۆ
هونه‌رمه‌ندان
و نووسه‌ران و
زانایان فه‌راهام
بکرێت.
14
ـ لاوان: مه‌زنترین
سه‌رمایه‌ی
کوردستان
لاوانیه‌تی. بۆیه
ده‌بێ سه‌رنجێکی
فره تایبه‌تیان
لێ بدرێته‌وه
و هانبدرێن که
چالاکانه به‌شداریی
پرۆسه سیاسی
و کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابووریه‌کان
بن. هه‌روه‌ها
ده‌بێ هه‌موو
جۆره پێداویستێکی
په‌روه‌رده‌یی
و خۆشگوزه‌رانییان
بۆ دابینبکرێت.
15
ـ کشتوکاڵ:
توانای
کشتوکاڵیی
کوردستان،
سامانێکی
ئابووری نه‌ته‌وه‌یی
فره گرنگه.
بۆ چاکترین شێوه
سوود وه‌رگرتن
له‌م سامانه
به گرینگی ده‌زانین
که :
ـ
ناره‌وایی رژێمه
داگیرکه‌ره‌کانی
کوردستان له
بواری دابه‌شکردن
و موڵکداریی
زه‌وییه‌وه
به شێوه‌یه‌ک
چاره‌سه‌ر
بکرێت که به‌رژه‌وه‌ندی
هه‌موو مرۆڤێک
بپارێزێت.
ـ
پترکردنی به‌رهه‌می
کشتوکاڵیی له
رێگه‌ی میکانیزه‌کردن
و به‌کارهینانی
شیوه‌ی زانستیی
بۆ به‌رهه‌مهێنان.
ـ
ژیاندنه‌وه
و بایه‌خدان
به سه‌رچاوه
ژێرزه‌مینییه‌کان،
ئاو و لێواره‌کان،
له‌وه‌ڕگه‌کان
و داڕشتنی به‌رنامه‌ی
به‌راوه‌کان
و هه‌ڵبه‌ستنی
به‌ربه‌ند.
ـ
یارمه‌تیدانی
وه‌رزێڕان بۆ
کڕینی ئامرازی
پێشکه‌وتوو،
و دابینکردنی
قه‌رزی درێژماوه
و که‌م سوود.
ـ
په‌یداکردن و
دابینکردنی
بازاڕی ناوچه‌یی
و جیهانی بۆ
به‌رووبوومی
جوتیارانی
کوردستان.
ـ
بیمه‌کردنی
وه‌رزێڕان به‌رانبه‌ر
به کاره‌ساته
سروشتییه‌کان
و پێشهاته‌کانی
کار‌و نه‌خۆشیی
و پیریی.
ـ
بۆ گه‌شه‌پێدانی
ئاژه‌ڵداریی،
ده‌بێ پێشکه‌وتووترین
شێوه‌کانی
ئاژه‌ڵداریی
فێری ئاژه‌ڵداران
بکرێت و پێداویستی
ته‌کنیکی و له‌وه‌ڕگه‌یان
بۆ ئاماده‌بکرێت.
16
ـ رێگاخۆشکردن
و دابینکردنی
وام و قه‌رزی
پێویست بۆ
دامه‌زراندنی
فابریک و په‌ره‌پێدانی
بازرگانی
ناوچه‌یی و جیهانیی
ئه‌وپه‌ڕی گرینگی
هه‌یه بۆ:
ـ
گه‌شه‌پێدانی
سه‌رمایه‌ی
تایبه‌تیی و
گشتیی.
ـ
پیشه‌سازیکردنی
کوردستان.
ـ
نه‌هێشتنی بێکاریی.
ـ
بردنه سه‌ری
پایه‌ی ژیانی
خه‌ڵکی کوردستان.
ـ
به‌رزکردنه‌وه‌ی
پله‌ی زانستی
و کارامه‌یی چینی
کرێکاران.
بۆیه
پ ل ک، له‌م قۆناغه
سه‌ره‌تاییه‌دا،
دروستکردن و
پته‌وکردنی ژێرخانی
ئابووریی
کوردستان و
دابینکردنی پێشکه‌وتنی
ئابووریی له
رێگه‌ی به‌رنامه
داڕشتنێکی
زانستییه‌وه
به یه‌کێ له
هه‌ره ئه‌رکه
گرینگه‌کانی
حکومه‌تی
کوردستان ده‌بینێت.
17
ـ ژینگه: ئه‌رکێکی
دیکه‌ی کۆمه‌ڵگای
نوێمان
پاراستنی ژینگه
و سه‌رچاوه
سروشتییه‌کان
و رووبار، کانی،
دارستان، گیانله‌به‌ره
کێوییه‌کان،
باڵنده و ماسی
یه. بۆیه ده‌بێ
فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
کوردستان له
کاتی هه‌ڵبژاردنی
ناوچه‌ی پیشه‌سازیی
و دروستکردنی
رێگه و باندا
و یاسا داڕشتندا،
پاراستنی ژینگه
و سروشتی
کوردستان ره‌چاوبکات
و رێگا به
راووی بێ سه‌روبه‌ر
نه‌دات.