پارتی لیبرالی
کوردستان و
باری ئه‌مڕۆی
کوردستان
وه‌ک
پێشتر ئاماژه‌مان
بۆ کرد، کێشه‌ی
ئێمه کێشه‌ی
خاکێکی داگیرکراوه.
جا کوردستان
دوو به‌ش بێت یاخوود
پێنج، یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی
تێدا بژی یاخود
په‌نجا، ناوه‌رۆکی
کێشه‌که‌مان
هه‌مانه. ئێمه
بۆ ئازادکردنی
خاکی
کوردستان پێویستیمان
به کۆمه‌ڵگایه‌کی
کوردستانییه
که ئاماده‌بێت
خه‌بات بۆ
ئازادکردنی
خاکه‌که‌ی
بکات. کۆمه‌ڵگاش
له کۆمه‌ڵێک
تاک پێکدێت. بۆیه
پێش هه‌موو شتێک
خه‌باتی ئێمه
بۆ هۆشیارکردنه‌وه
و ئازادکردنی
خودی مرۆڤه‌که‌یه
له کۆتی ناوه‌کی
و ده‌ره‌کی، بۆ
به‌رزکردنه‌وه‌ی
پله‌ی زانستیی،
و توانای کار،
و باری ئابووری
و ته‌ندروستی
مرۆڤی
کوردستانییه
چ له‌ناو
کوردستان بێت یاخود
له هه‌نده‌ران.
شه‌ڕی داهاتوو
شه‌ڕی چه‌ک نییه،
به‌ڵکو شه‌ڕی
ژیاره. سه‌رکه‌وتووش
تیایادا میلله‌تی
هۆشمه‌ند و ته‌ندروست
و ده‌وله‌مه‌نده.
سه‌رده‌می
ئێمه سه‌رده‌می
سه‌رکه‌وتنی
دیموکراسییه‌ت
و گه‌شه‌کردنی
رزگاریخوازانه.
بۆیه خه‌باتی
سه‌ره‌کی
پارتی لیبرالی
کوردستان، له
هه‌موو به‌شه‌کانی
کوردستاندا
خه‌باتێکی
رامیارییه بۆ
ئازادیی و بڵاوکردنه‌وه‌ی
بنچینه‌کانی
لیبرالیزم.
باشووری
کوردستان:
له‌به‌ر
بارودۆخی تایبه‌تی
ئه‌مڕۆی
باشووری
کوردستان و
بوونی ئه‌م به‌شه
به چه‌قی
بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریی هه‌موو
گه‌لی
کوردستان و بێشکه‌ی
پرۆسه‌ی دیموکراسیکردنی
رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست.
پارتیمان
داهاتوو و سه‌رکه‌وتنی
پرۆسه‌ی
باشووری
کوردستان به
چاره‌نووس
ساز ده‌بینێت
بۆ ئازدکردنی
هه‌موو
کوردستان و گه‌یشتنی
میلله‌تمان
به داواکارییه
ره‌واکانی. بۆیه
پارتیمان بایه‌خێکی
ته‌یبه‌ت به
پرۆسه‌ی
باشووری
کوردستان ده‌دات
و هه‌وڵده‌دات
وه‌ک هێزێکی
رامیاریی، پۆزه‌تیڤی،
به‌هێزکه‌ر و
دروستکه‌ر له‌و
گۆره‌پانه
گرنگه‌دا جیگای
خۆی بکاته‌وه.
پارتی
لیبرالی
کوردستان (پ ل
ک)، باوه‌ڕی
به پته‌وکردنی
خه‌باتی هیزه
رامیاریه
کوردستانییه‌کان
هه‌یه له
باشووری
کوردستاندا بۆ
به‌ده‌ستهێنانی
مافه دێرین و
ره‌واکانی گه‌لی
کوردستان.
پارتیمان
ئاگاداری
ناسکی قۆناغه‌که‌یه،
بۆیه پشتگیری
له هه‌نگاوی
رامیاریی ورد
و ژیرانه ده‌کات.
هاوکات پشتگیریی
له هه‌موو ئه‌و
هێزه کۆمه‌لایه‌تیانه
ده‌کات که هه‌وڵده‌ده‌ن
کۆمه‌ڵگایه‌کی
کو‌ردستانی پێشکه‌وتوتر
و مرۆڤانه‌تر
دروستبکه‌ن.