3 ـ لیبرالیزمی
ئابووریی:
ئابووریی
لیبرالیزم،
ئابووریی
بازاڕی
ئازاده و
خاوه‌ن سێ
پرنسیپی زۆرگرنگه:
ـ
که‌مترین
راده ده‌ستێوردانی
دوڵه‌ت وده‌سه‌ڵاتداران
له ئابووریدا.
ـ
بازرگانیی
ئازاد. ئازادیی
پاره‌گواستنه‌وه
و نه‌مانی
سنووره‌کان.
ـ
ئازادیی دامه‌زراندنی
کۆمپانیا و
چالاکی
ئابووری.
له
بۆچوونی ئێمه‌ی
لیبراله‌وه،
سیستێمی
ئابووریی
بازاڕی
ئازاد، به‌هێزترین
سیستێمی
ئابوورییه و
چاکترین رێگایه
بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند
بوونی میلله‌ت.
جگه له‌مانه‌ش
تاکه سیستێمی
ئابوورییه
که له‌گه‌ڵ دیموکراسییه‌تدا
بگونجێت.
له
باره‌ی
ئابووریی جیهانییه‌وه
ده‌ڵێین،
ئابووریی جیهان
ده‌بێ ئابووریی
بازاڕی ئازاد
بێت. له‌م جیهانه‌دا،
هێزیکار، سه‌رمایه
و کاڵا ده‌بێ
به ئازادیی بجوڵێته‌وه.
به‌ڵام
ئێمه‌ی لیبرال
له‌گه‌ڵ بوونی
سیستێمێکی
ئابووریی کاپیتالیستانه‌ی
سنوور دیارینه‌کراودا
نین. ئێمه له‌و
باوه‌ڕه‌داین
که کاپیتالیزمی
100% ئازاد، ده‌بێته
هۆی چه‌وساندنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی
و که‌مکردنه‌وه‌ی
هێزی کڕیاریی
و که‌مکردنه‌وه‌ی
سه‌رجه‌می
خواست. ئێمه
له‌گه‌ڵ
ئابووریه‌کی
بازاڕی
ئازادداین که
تیایادا ده‌وڵه‌ت
تا راده‌یه‌کی
دیاریکراو
مافی ده‌ستێوه‌ردانی
هه‌بێت، به
مه‌به‌ستی ته‌وژدان
به خولکه‌ی
ئابووریی و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی
بازاڕ و رێنه‌دان
به مۆنۆپۆل و
جه‌وساندنه‌وه‌ی
ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی.