2 ـ لیبرالیزمی
کۆمه‌ڵایه‌تی:
پارتی
لیبرالی
کوردستان،
پارتێکی سۆسیال
لیبراله Social liberal. واته
پارتیمان جه‌خت
له‌سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی
ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگا
ده‌کات به‌رانبه‌ر
به بێ‌توانا و
بێنه‌وایانی
کۆمه‌ڵگاکه‌مان.
ئێمه ده‌وڵت
به ئه‌کته‌رێکی
سه‌ره‌کی ده‌بینین
له پرۆسه‌ی
به‌دیدهێنانی
کۆمه‌ڵگای خۆشگوزه‌رانیدا.
بۆیه سیاسه‌تی
(کۆمه‌ڵایه‌تی
و بازاڕی کاری)
ده‌وڵه‌ت ده‌بێ
زامنی
دادگوزاریی کۆمه‌ڵایه‌تی
بێت.
خۆشگوزه‌رانی
کۆمه‌ڵایه‌تیی،
له بۆچوونی ئێمه‌وه،
په‌یوه‌ندی
به تێزی
هاوسانییه‌وه
هه‌یه، که یه‌کێکه
له بنچینه
سه‌ره‌کیه‌کانی
بیروباوڕمان.
ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ
تا پێشکه‌ون و
بتوانن سوود
له ده‌رفه‌ته
ره‌خساوه‌کان
وه‌رگرن ده‌بێ
زه‌مینه‌یه‌کی
هاوسانیان بۆ
خۆشکرابێت. به‌دیدهێنانی
ئه‌م زه‌مینه
هاوسانه ئه‌رکی
ده‌وڵه‌ته. بۆیه
ده‌وڵه‌ت ده‌بێ
ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانی
بێت، به‌و مه‌به‌سته‌ی
که هاوزه‌مینه‌یی
هاوڵاتیان مسۆگه‌رکات.
بۆ نموونه،
مرۆڤی خوێنده‌وار
و نه‌خوێنده‌وار،
ده‌وڵه‌مه‌ند
و هه‌ژار، کرێکار
و بێکار، ته‌ندروست
و که‌م ئه‌ندام،
له‌سه‌ر هه‌مان
زه‌مینه نه‌وه‌ستاوون
و هه‌مان شانسیان
نییه بۆ سوود
وه‌رگرتن له
هه‌له ره‌خساوه‌کانی
ژیان. کاری ده‌وڵه‌ت
لێره‌دا ئه‌وه‌یه
که هاوسانیی
په‌یدا کات،
که که‌س هه‌ژار
نه‌بێت، برسی
نه‌بێت، نه‌خوێنده‌وار
نه‌بێت، بێ
لانه نه‌بێت،
و بێ چاودێریی
پزیشکی و ده‌رامان
نه‌بێت.
به‌کورتی،
ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانیی
ئێمه‌ی لیبرال،
ده‌وڵه‌تێکی
خاوه‌ن به‌رپرسیاریه‌تیی
کۆمه‌ڵایه‌تییه
و مرۆڤ تیایادا،
مافی ژیانێکی
خۆشی هه‌یه.
به‌هه‌مان
راده‌ش مرۆڤی
ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانیی،
مرۆڤێکی خاوه‌ن
به‌رپرسیاریه‌تیی
کۆمه‌ڵایه‌تییه،
بۆیه ده‌بێ
چالاکانه هه‌وڵدات
که پێداویسته‌کانی
ژیانی دابینکات
و ئاکتیڤانه
به‌شداربێت
له
دروستکردنی
ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگای
خۆشگوزه‌رانیدا.
ئه‌و
ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانیی
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی
( welfare state ) که
ئێمه خه‌باتی
بۆ ده‌که‌ین.
ده‌وله‌تێکه
که به‌لای که‌مه‌وه
پێداویستیه
بنه‌ڕه‌تیه‌کانی
ژیان بۆ هه‌موو
ئه‌ندامه‌کانی
مسۆگه‌ر ده‌کات
و تاک تیایادا
خاوه‌ن هه‌موو
جۆره بیمه‌یه‌کی
(ته‌ئمیناتێکی)
کۆمه‌ڵایه‌تیه.