ـ
ده‌سه‌ڵاتی دیموکراسیانه
Democratic rule :
له
گۆڕه‌پانی
رامیاریی ئه‌م
رۆژگارانه‌ی
ئێمه‌دا هیچ
ووشه‌یه‌ک به‌قه‌د
ووشه‌ی دیموکراسییه‌ت
باو‌و نییه.
به‌ڵام دیموکراسییه‌ت
یه‌ک پێناسه‌و
یه‌ک شێوه‌ی نییه.
سه‌رۆکی ئه‌مریکی
ئه‌براهام لینکۆڵن
1864 له گووتارێکیدا
له‌م باره‌یه‌وه
گوتوویه‌تی:
Government
of the people, by the people and for the people
به‌شی
یه‌که‌می
رسته‌که نیشانی
ده‌دات که فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
له دیموکراتییه‌تدا
ده‌بێ له میلله‌ته‌وه
هه‌ڵقوڵێ،
واته فه‌رمانڕه‌وایی،
فه‌رمانڕه‌وایی
گه‌له، به‌شی
دووهه‌می
رسته‌که نیشانی
ده‌دات که ئه‌م
فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه
گشتییه، ده‌کرێ
به دوو شێوه
ئه‌نجام بدرێت:
یه‌که‌میان:
by the people، واته
حوکمکردنی
راسته‌وخۆ له
رێی میله‌ته‌وه
. ئه‌م جۆره
دیموکراسییه‌ته
به دیموکراسییه‌تی
راسته‌وخۆ
Direct democracy ده‌ناسرێت.
له‌م شیوه‌یه‌دا
هاوڵاتیان نوێنه‌ر
هه‌ڵنابژێرن
و نوێنه‌ریان
نییه، به‌ڵکو
بڕیاره‌کان
راسته‌وخۆ له
رێی میله‌ته‌وه
وه‌رده‌گیرێت.
ئه‌م دیموکراسییه
راسته‌وخۆیه
کۆنترین شێوه‌ی
دیموکراسیه‌ته.
ئه‌مڕۆ ئه‌م جۆره
دیموکراسییه‌ته
به (ریفراندۆم)
ده‌ناسرێت.
حوکومڕانی
دیموکراسییه‌تی
راسته‌وخۆ، بۆ
کۆمه‌ڵگای
بچووک شیابوو
وه ده‌توانرا
ئه‌نجام بدرێت،
به‌ڵام به گۆڕانی
رۆژگار و په‌یدابوونی
کۆمه‌ڵگای مۆدێرن
و کۆمپلێکس،
په‌یڕه‌ویکردنی
ئه‌م جۆره دیموکراسییه‌ته
گه‌لێ ئه‌سته‌م
بوو، بۆیه ئه‌لته‌رناتیڤێکی
گونجاوتر داهێنرا.
دووهه‌میان:
دیموکراسییه‌تی
نوێنه‌رانه Representativ democracy که دیموکراسییه‌تێکی
ناڕاسته‌وخۆیه.
له‌م جۆره
حوکمڕانیه دیموکراسییه‌دا،
ئه‌ندامانی
گه‌ل راسته‌وخۆ
بڕیار وه‌ناگرن،
به‌ڵکو هه‌ر
چه‌ند ساڵ جارێک
له چینی رامیاره‌کاندا
نوێنه‌ر هه‌ڵده‌بژێرن
تا له‌باتییان
حوکوم بکات.
ئه‌مه‌ش شێوه‌ی
for the people ده‌گرێته‌وه.
گه‌ر
بگه‌ڕێنه‌وه
سه‌ر لیبرالیزم،
و دیدی ئێمه‌ی
لیبرال به‌رانبه‌ر
به دیموکراسییه‌ت،
ده‌بێ ئاماژه
بۆ ئه‌وه بکه‌ین
که لیبرالان
له سه‌ره‌تاهوه
هه‌ندێ مه‌ترسییان
به‌رانبه‌ر
به دیموکراسییه‌ت
هه‌بووه. بێگومان
ئه‌و ترسه چه‌ند
هۆیه‌کی هه‌بووه،
له‌وانه‌ش:
ـ
دیموکراسییه‌ت
مه‌ترسی هه‌یه
بۆ سه‌ر ئازادییه
تاکه که‌سییه‌کان.
چونکه دیموکراسییه‌ت
باسی ده‌سه‌ڵاتی
گه‌ل ده‌کات،
باسی بڕیاری زۆرینه
Majority
ده‌کات، واته
له پراکتیکدا
باسی حوکمی 51%
به‌سه‌ر 49%دا
ده‌کات. بۆیه
مه‌ترسی ئه‌وه
هه‌یه که بڕیاری
زۆرینه‌که
دژ به ئازادییه‌کانی
تاکه‌که‌س و
به مافه‌کانی
که‌مایه‌تیه‌کان
بێت.
ـ
زۆربه‌ی نه‌خوێنده‌واران
و ناڕۆشن بیران،
پتر مه‌یلیان
هه‌یه که وه‌ک
گروپێک وچینێک
ره‌فتاربکه‌ن
و بڕیاروه‌گرن.
ئه‌م گروپانه
به شێوه‌یه‌کی
گشتی که‌س په‌رستن
و خاوه‌ن رای
که‌سی نین و
هه‌میشه رایان
هه‌مان رای ده‌سه‌ڵاتدار
و سه‌رکرده‌کانیانه،
جا چ سه‌رکرده‌ی
دینی بێت، خێڵه‌کی
بێت یاخود
ناوچه‌یی.
بۆیه
بۆ چاره‌سه‌رکردنی
ئه‌م خه‌له‌لانه،
لیبرالان سیستێمێکی
نوێی دیموکراسییه‌تیان
پێشکه‌شکرد.
ئه‌م لیبرال ـ
دیموکراسییه‌ته
سیستێمێکی
رامیاریی تێکه‌ڵه
له هه‌ردوو
ره‌گه‌زی لیبرالیزم
و دیموکراتیزم.
ره‌گه‌زه لیبراله‌که‌ی
ئه‌م سیستێمه
(فه‌رمانڕه‌وایی
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی
سنوورداره) و
ئه‌له‌مێنته
دیموکراسییه‌ته‌که‌شی
ئه‌وه‌یه که
(راو بۆچوونی
میلله‌ت ده‌بێ
کار له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
بکات). له
پراکتیکدا ئه‌م
لیبرال دیموکراسییه‌ته،
مۆدێلێکی دیموکراسییه‌تی
دامه‌زراند
که خاوه‌ن سێ
بنه‌مای سه‌ره‌کییه:
ـ لیبرال دیموکراسیی، دیموکراسییه‌تێکی
ناراسته‌وخۆیه
و له رێگه‌ی
هه‌ڵبژاردنی
نوێنه‌رانه‌وه
ئه‌نجام ده‌درێ.
نوێنه‌ران له
رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی
گشتییه‌وه
هه‌ڵده‌بژێردرێن.
له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا،
هه‌ر نه‌فه‌رێک
خاوه‌ن یه‌ک
ده‌نگه، و هه‌ر
ده‌نگه‌ش خالێکه.
ـ دیموکراسییه‌ت
ده‌بێ له‌سه‌ر
به‌ربه‌ره‌کانییه‌کی
پۆزه‌تیڤانه
و مافی هه‌ڵبژاردن
پایه‌گوزاربێت.
ئه‌مه‌ش پێویستی
به پلورالیزمی
سیاسی و لێبووردن
و دڵفراوانی کۆمه‌ڵایه‌تی
هه‌یه، که
دوو پایه‌ی گرینگی
لیبرالیزمن.
ـ ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌ت ده‌بێ
هه‌م له رێگه‌ی
ده‌ستووره‌وه
سنوورداربکرێت،
و هه‌م له رێی
ده‌زگای ناوه‌ندیی
و کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئۆرگانه‌کانی
بازاڕه‌وه کۆنترۆل
بکرێت. له هه‌مان
کاتدا ده‌ستوور
ده‌بێ گه‌ره‌نتیکه‌ری
مافه‌کانی که‌مایه‌تیه‌کان
بێت و رێ نه‌دات
به زه‌برده‌ستیی
زۆرینه
(استبداد
الاغلبیه).