1ـ لیبرالیزمی
رامیاریی: ده‌وڵه‌ت
و ده‌ستوور و
دیموکراتییه‌ت.
ده‌وڵه‌تی لیبرال:
له
به‌شی یه‌که‌مدا
به‌کورتی
ئاماژه بۆ پێنج
پایه تیۆریه‌که‌ی
لیبرالیزم
کرا. به‌ڵام
گومان له‌وه‌دا
نییه، که په‌یدابوونی
کۆمه‌ڵگای میانهڕه‌و
و دڵفراوان و
دادگوزار ته‌نها
ئه‌نجامێکی
سروشتیی
ئازادیی مرۆڤ
نین.که باسی
ماف و ئازادیی
ده‌کرێت هه‌میشه
ترسی ئه‌وه
هه‌یه که
ئازادیی بێ
سنوور و به‌یاسا
به‌ندنه‌کراو
ببێته هۆی چه‌وساندنه‌وه‌ی
مرۆڤ بۆ مرۆڤ،
ده‌بێته هۆی
ده‌ستدرێژکردنه
سه‌ر و زه‌وتکردنی
ئازادیی و
سامان ودارایی
و مافه‌کانیی
مرۆڤی تر.
واته مرۆڤی
ئازاد هه‌م
ترسێ ئه‌وه‌ی
هه‌یه که
مافه‌کانی زه‌وتکرێن
و هه‌م ترسێ
ئه‌وه‌ی لێده‌کرێت
که مافی که‌سانی
تر زه‌وتکات.
بۆیه ئازادیی
و ماف پێویستییان
به پاراستن
هه‌یه، و بۆ
پاراستنیان پێویستیمان
به بوونی ده‌وڵه‌ت
هه‌یه.
بۆ
ئێمه‌ی لیبرال،
ده‌وڵه‌تی سه‌ربخۆ
پارێزه‌ری
ئازادیی و
مافه‌کانی مرۆڤه.
ئه‌م جۆره ده‌وڵه‌ته
ده‌توانێ له
رێی یاسا داڕشتنه‌وه
سنوور بۆ ئه‌ندامه‌کانی
دا‌نێت. له ڕوانگه‌ی
ئێمه‌وه،
ئازادیی ته‌نها
له‌ژێر سایه‌ی
یاسادا ده‌توانێ
ئاسووده‌بێت.
که یاسا نه‌بوو
ئازادیش نابێت.
بۆیه
لیبرالان، هه‌ر
له 1700ته‌کانه‌وه،
و له‌سه‌ر ده‌ستی
فه‌یله‌سوف و
نووسه‌رانیه‌وه
تیۆریی کۆنتراکتی
کۆمه‌ڵایه‌تیان
( نظریه
العقد
الاجتماعی، Social contract theory که ئه‌رکی
رامیاریی هاوڵاتیان
به‌رانبه‌ر
به ده‌وڵه‌ت
شیده‌کاته‌وه)
خسته جیهانی
سیاسییه‌وه.
تیۆریی
کۆنتراکتی کۆمه‌ڵایه‌تی
لیبرالان، ده‌ڵێ:
وڵاتی بێ یاسا
ته‌نها کاولی
و هه‌ژاریی و
ناخۆشیی پێیه
بۆ دانیشتوانی.
جا بۆ ئه‌وه‌ی
ئاسووده‌یی و
ئارامیی جێگیربن
و ژیان روو له
خۆشیبکات،
هاوڵاتیان له‌ناو
خۆیاندا په‌یمانێک
ده‌به‌ستن و
ده‌سه‌ڵاتێکی
سه‌رپه‌رشتکه‌ر
هه‌ڵده‌بژێرن
و دروستده‌که‌ن.
به‌پێی ئه‌و
په‌یمانه ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵ ئاماده
ده‌بن که (بڕێک
ئازادیی) بکه‌ن
به قوربانی سیستێمێکی
یاسایی که کۆمه‌ڵگاکه
به‌ڕێوه
ببات و مافه‌کانیان
بپارێزێت.
تیۆریی
کۆنتراکتی کۆمه‌ڵایه‌تی،
چه‌ند لایه‌نێکی
فره گرنگی دیدی
ئێمه‌ی لیبرال
به‌رانبه‌ر
به ده‌وڵه‌ت
به‌تایبه‌تیی
و ده‌سه‌ڵاتی
رامیاریی به‌گشتی
روونده‌کاته‌وه،
له‌وانه‌ش:
ـ
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
له خواره‌وه
ده‌درێت به
سه‌رێ، واته
میلله‌ت ده‌یبه‌خشێت.
ـ
مرۆڤ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
و ده‌وڵه‌ت
دروستده‌کات،
و میریی و ده‌وڵه‌ت
له خزمه‌ت مرۆڤدایه.
ـ
ده‌سه‌ڵات به‌خشین
و دروستکردنی
فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
به پێی کۆنتراکت
و به‌ڵێنێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی
ده‌کرێت. بۆیه
تا ده‌سه‌ڵاتی
رامیاریی ره‌وابێت،
ده‌بێت له‌لایه‌ن
هاوڵاتیانه‌وه
په‌سه‌ندکراوبێت.
ـ
هاوڵاتیان
ملکه‌چی ئه‌وه
نین که هه‌موو
فارمانێکی
حکومه‌ت جێبه‌جێکه‌ن،
یاخود هه‌موو
جۆره حکومه‌تێک
په‌سه‌ندکه‌ن.
گه‌ر فه‌رمانڕه‌وایی
و حوکم له‌سه‌ر
په‌یمانێک و کۆنتراکتێک
دروستکرابێ،
هیچ گه‌ره‌نتییه‌ک
نییه که
حکومه‌ته‌که
خۆی په‌یمانه‌که
نه‌شکێنێت. گه‌ر
فه‌رمانڕه‌وایی
په‌یمانی
شکاند و له کۆنتراکته‌که
لایدا، ره‌وایی
خۆی له‌ده‌ستده‌دات
و هاوڵاتیان
مافی یاخیبوونیان
هه‌یه دژ به‌و
حکومه‌ته.
جگه
له‌مانه‌ش ئێمه
به‌پێی هه‌مان
تیۆریی، ده‌وڵه‌ت
و فه‌رمانره‌وایه‌تی،
وه‌ک داوه‌ر و
ناوبژێوکه‌رێکی
بێ لایه‌ن ده‌بینین
له کۆمه‌ڵگادا.
ده‌وڵه‌تی ره‌وا
له ئاره‌زووی
چه‌ند که‌سێکه‌وه
یاخود گروپێکه‌وه
که مه‌به‌ستیان
به‌رژه‌وه‌ندیی
خۆیانه هه‌ڵناقوڵێت،
به‌ڵکو له ئیتیفاقێکی
گشتییه‌وه
هه‌ڵده‌قوڵێت.
بۆیه ده‌وڵه‌ت
ده‌بێ نوێنه‌ریی
به‌رژه‌وه‌ندیی
هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی
بێت و له کاتی
ناکۆکی نێوان
ئه‌ندامه‌کانی،
ده‌وله‌ت ده‌بێ
وه‌ک دادوه‌رێکی
بێلایه‌ن هه‌ڵسووکه‌وت
بکات و پارێزه‌ریی
مه‌رجه‌کانی
کۆنتراکته‌که
بێت.