بۆچی لیبرالیزم
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کێشه‌ی
کوردستان کێشه‌ی
خاکێکی داگیرکراوه‌و
باوه‌ڕمان به‌وه‌یه
که بۆ ئازادی
کوردستان پێش
چه‌ک پێویستیمان
به میلله‌تێکی
کوردستانیی هۆشمه‌ند‌و
ته‌ندروست‌و
ده‌وڵه‌مه‌نده.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی
ئێمه پێش هه‌موو
شتێک بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕانیکۆمه‌ڵایه‌تییه،
شۆڕشی بیری نوێی
کوردستانییه
به‌سه‌ر
دواکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تیی‌و
که‌س په‌رستیی‌و
ده‌سه‌ڵات په‌رستییدا.
شۆڕشێکه بۆ
ئازادکردنی بیر‌و
ده‌روون‌و له‌شی
مرۆڤ له گشت
کۆتێک. هه‌روه‌هاش
شۆڕشێکی
ئابوورییه بۆ
داپساندنی
باژێڕی
کوردستان له
ئابووریی داگیرکه‌ران‌و
کردنی به باژێڕێکی
جیهانیزمانه‌ی
ئازاد.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت
بیری دیموکراسییه‌ت
بکه‌ین به
رواڵه‌تی
ساختمانی کۆمه‌ڵایه‌تیمان
به سه‌رخان‌و
ژێرخانیه‌وه.
بیکه‌ین به
ره‌وشتێک که
مرۆڤ رۆژانه
له په‌یوه‌ندیه‌کانیدا
به کاریبێنێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌باتده‌که‌ین
بۆ ساختمانێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی
که تیایادا،
مرۆڤ، خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵاتی
باڵابێت‌و
بتوانێت هه‌م
کار له ره‌وشی
گشتی پێشکه‌وتن‌و
هه‌م له ژیانی
رۆژانه بکات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌باتده‌که‌ین
بۆ سیستێمێکی
ئابووریی، که
تیایادا، مرۆڤ
وه‌ک هاوڵاتییه‌ک،
وه‌ک مووچه‌خۆرێک‌و
به‌رهه‌مخۆرێک
بتوانێت کار
له رووگه‌ی
به‌رهه‌مهێنان‌و
شێوه‌ی دابه‌شکردنی
بکات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌باتی
ئێمه بۆ
ئازادییه، بۆ
رێزگرتنه له
تاک، بۆ مافه،
بۆ هۆشمه‌ندییه،
بۆ دادگوزارییه‌و
بۆ دڵفراوانییه، پێویستیمان
به مێتالۆژیایه‌ک
بوو که ئه‌وشتانه
هه‌مووی بگرێته‌وه،
بۆیه
لیبرالیزمان
هه‌ڵبژارد.
به‌ره‌و
به‌دیدهێنانی
هاوڵاتییه‌کی
کوردستانیی
هۆشمه‌ند‌و
ته‌ندروست‌و
ده‌وڵه‌مه‌ند