|
ئێمه
باوه‌ڕمان
به چاکیی
مرۆڤ هه‌یه.
باوه‌ڕمان
به ویژدان و
هۆشمه‌ندیی
مرۆڤ هه‌یه.
باوه‌ڕمان
به‌وه هه‌یه
که کاری
رێکخراوه
رامیارییه‌کان
نه‌هێشتنی
به‌رگره نه‌وه‌ک
بڕیاردان و
داڕشتنی ره‌وتی
ژیانی هاوڵاتیان.
له دیدی
ئێمه‌وه بریاری
سیاسی هه‌رگیز
نابێت جێگای
به‌رپرسیاریه‌تی
که‌سیی
بگرێته‌وه.
بۆیه ئێمه
خۆمان به
نوێنه‌ری
هیچ کۆمه‌ڵێک
و چینێک
نابینین،
ئێمه لایه‌نگری
هاوڵاتیانین.
ره‌نگدانه‌وه‌ی
ویست و ئاره‌زوو
و خۆشیی و
ناخۆشیی
تاکه
مرۆڤین. |
رێنمایمکه. وه‌رگرتنی
بڕیاری
سیاسی
کارێکی
ئاسان نییه. بریاری
سیاسی راسته‌وخۆ
و بۆ په‌یوه‌ندی
راسته‌وخۆ
تکایه ئه‌م
ئه‌درێسه andaz@pldk.org
به‌کاربێنه. له‌گه‌ڵ رێزمدا ئه‌نداز حه‌وێزی/
گوته‌بێژی
پارتی
لیبرالی
کوردستان |
|||||
|
بۆچی لیبرالیزممان هه‌ڵبژارد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
کێشه‌ی
کوردستان
کێشه‌ی
خاکێکی
داگیرکراوه‌و
باوه‌ڕمان
به‌وه‌یه
که بۆ
ئازادی
کوردستان
پێش چه‌ک
پێویستیمان
به هاوڵاتییه‌کی
کوردستانیی
هۆشمه‌ند‌و
ته‌ندروست‌و
ده‌وڵه‌مه‌نده. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی
ئێمه پێش هه‌موو
شتێک
بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕانیکۆمه‌ڵایه‌تییه،
شۆڕشی بیری
نوێی
کوردستانییه
به‌سه‌ر
دواکه‌وتنی
کۆمه‌ڵایه‌تیی‌و
که‌س په‌رستیی‌و
ده‌سه‌ڵات
په‌رستییدا.
شۆڕشێکه بۆ
ئازادکردنی
بیر‌و ده‌روون‌و
له‌شی مرۆڤ
له گشت
کۆتێک. هه‌روه‌هاش
شۆڕشێکی
ئابوورییه
بۆ
داپساندنی
باژێڕی
کوردستان له
ئابووریی
داگیرکه‌ران‌و
کردنی به
باژێڕێکی
جیهانیزمانه‌ی
ئازاد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت
بیری
دیموکراسییه‌ت
بکه‌ین به
رواڵه‌تی
ساختمانی
کۆمه‌ڵایه‌تیمان
به سه‌رخان‌و
ژێرخانیه‌وه.
بیکه‌ین به
ره‌وشتێک که
مرۆڤ رۆژانه
له په‌یوه‌ندیه‌کانیدا
به
کاریبێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌باتده‌که‌ین
بۆ
ساختمانێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی
که
تیایادا،
مرۆڤ، خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵاتی
باڵابێت‌و
بتوانێت هه‌م
کار له ره‌وشی
گشتی پێشکه‌وتن‌و
هه‌م له
ژیانی رۆژانه
بکات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌باتده‌که‌ین
بۆ
سیستێمێکی
ئابووریی،
که
تیایادا،
مرۆڤ وه‌ک
هاوڵاتییه‌ک،
وه‌ک مووچه‌خۆرێک‌و
به‌رهه‌مخۆرێک
بتوانێت کار
له رووگه‌ی
به‌رهه‌مهێنان‌و
شێوه‌ی دابه‌شکردنی
بکات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌باتی
ئێمه بۆ
ئازادییه،
بۆ رێزگرتنه
له تاک، بۆ
مافه، بۆ
هۆشمه‌ندییه،
بۆ
دادگوزارییه‌و
بۆ
دڵفراوانییه،
پێویستیمان
به
مێتالۆژیایه‌ک
بوو که ئه‌وشتانه
هه‌مووی
بگرێته‌وه،
بۆیه
لیبرالیزمان
هه‌ڵبژارد. |
||||||
|
باوه‌ڕ به هۆشمه‌ندیی مرۆڤ، باوه‌ڕ به‌وه‌ی که مرۆڤ گیانله‌به‌رێکی ژیره. که ده‌توانێ ئازادانه‌و سه‌ربه‌خۆیانه بیربکاته‌وه، بڕیاربدات، هه‌ڵبژێرێت‌و سوود له هه‌ڵه‌کانی وه‌رگرێت، بنه‌مایه‌کی نه‌گۆڕی لیبرالیزمه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه. وه‌ک ئه‌نجامێکیش بۆ ئه‌م باوه‌ڕه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه لیبرالان مه‌یلێکی بێ سنووریان بۆ (پێشکه‌وتن‌و پێشخستن) هه‌بووه‌و هه‌یه. ئێمه‌ی
لیبرال ده‌ڵێن،
گه‌شه‌سه‌ندن‌و
بڵاوبوونه‌وه‌ی
زانست ته‌نها
یارمه‌تی
مرۆڤ نادات
که له ژیان‌و
سروشت بگات‌و
هۆکاری
رووداوه‌کان
شیکاته‌وه،
به‌ڵکو له
هه‌مانکاتدا،
ئه‌و
توانایه‌شی
ده‌داتێ که
بیگۆڕێت‌و
چاکتریکات‌و
پێشکه‌وێت.
بۆیه زانست‌و
زانیاریی
مافی هه‌موو
مرۆڤێکه. |
||||||
|
کێشه‌ی
ئێمه کێشه‌ی
خاکێکی
داگیرکراوه.
جا کوردستان
دوو به‌ش بێت
یاخوود
پێنج، یه‌ک
نه‌ته‌وه‌ی
تێدا بژی
یاخود په‌نجا،
ناوه‌رۆکی
کێشه‌که‌مان
هه‌مانه.
ئێمه بۆ
ئازادکردنی
خاکی
کوردستان
پێویستیمان
به کۆمه‌ڵگایه‌کی
کوردستانییه
که ئاماده‌بێت
خه‌بات بۆ
ئازادکردنی
خاکه‌که‌ی
بکات. کۆمه‌ڵگاش
له کۆمه‌ڵێک
تاک پێکدێت.
بۆیه پێش هه‌موو
شتێک خه‌باتی
ئێمه بۆ
هۆشیارکردنه‌وه‌و
ئازادکردنی
خودی مرۆڤه‌که‌یه
له کۆتی
ناوه‌کی‌و
ده‌ره‌کی،
بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی
پله‌ی زانستیی،و
توانای کار،و
باری
ئابووری‌و
ته‌ندروستی
مرۆڤی
کوردستانییه
چ له‌ناو
کوردستان
بێت یاخود له
هه‌نده‌ران.
شه‌ڕی
داهاتوو شه‌ڕی
چه‌ک نییه،
به‌ڵکو شه‌ڕی
ژیاره. سه‌رکه‌وتووش
تیایادا
میلله‌تی
هۆشمه‌ند‌و
ته‌ندروست‌و
ده‌وله‌مه‌نده. |
||||||
|
خه‌باتی
ئێمه ته‌نها
بۆ
کوردستانێکی
ئازاد نییه،
به‌ڵکو بۆ
کوردستانێکیشه
که تیایادا
رێز
له که‌سایه‌تیی
مرۆڤ بگیرێت،
رێز
له ئازادیی
بگیرێت،
رێز
له
دیموکراسی
بگیرێت، رێز
له
هاوسانیی
ژن و پیاو
بگیرێت، رێز
له ده‌سه‌ڵاتی
یاسا بگیرێت،
رێز
له مافه‌کانی
مرۆڤ‌و که‌مایه‌تیه‌کان
بگیرێت. خه‌باتی
ئێمه بۆ
تاکێکی
کوردستانییه
که باوه‌ڕی
به ئازادیی،
پلورالیزم،
نه‌مانی
چه‌وساندنه‌وه،
هاوسانیی،
دڵفراوانیی،
دادگوزاریی،
هاوکاریی،
و هۆشمه‌ندیی
هه‌بێت. ئێمه هه‌ڵگری
ئاڵای
رێنیسانسی
کوردستانین |
||||||
|
بۆ
ئێمه‌ی
لیبرال، ده‌وڵه‌تی
سه‌ربخۆ
پارێزه‌ری
ئازادیی‌و
مافه‌کانی بۆیه ده‌وڵه‌تی
کوردستان ده‌بێ
ده‌وڵه‌تی
یاسا بێت. ده‌وڵه‌تێکی
ده‌ستووریی
بێت. |
ژن و
پیاو کۆمه‌ڵگای کوردستان، وه‌ک گه‌لێ کۆمه‌ڵگای دی، کۆمه‌ڵگایه‌کی بابسالارییه. له ناو خێزاندا، له فێرگه‌کاندا، له شوێنی کاردا، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌و ده‌زگاکاندا، ئاشکرا ژن‌و پیاو جیاواز هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن. له بۆچوونی ئێمه‌ی لیبراله‌وه، جیاوازیی نێوان ژن‌و پیاو جیاوازییه له ده‌سه‌ڵاتدا، و کۆمه‌ڵگای هاوسان ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه که ده‌سه‌ڵات تیایادا هاوسانه. ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه که ژن‌و پیاو تیایادا خاوه‌ن هه‌مان ده‌سه‌ڵاتن. بۆیه خه‌باتی ئێمه بۆ کوردستانێکه که ژن تیایادا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ژیانی خۆیدا هه‌بێت‌و ئازادانه بڕیاروه‌رگرێت. |
مرۆڤ، له هه‌رچی شوێنێک بێت. له هه‌رچی قوژبنێکی جیهاندابێت، خاوه‌ن هه‌مان مافی سروشتییه‌و ده‌بێ رێز له مافه مرۆڤایه‌تیه‌کانی بگیرێت. ماف هی تاکه، تایبه‌ت نییه به چینێک یان گروپێک یان دینێک یان جینده‌رێک (جنسێک)، یان ره‌نگێک یاخود که‌سێکی تایبه‌ت. ئێمه‌ی لیبرال دژ به هه‌موو جۆره به‌رترییرکیین (ئه‌فزه‌لییه‌تێکین) که له‌سر بنه‌مای جینده‌ر، ره‌گه‌ز، ره‌نگ، بیروباوه‌ڕ، ده‌ین‌و په‌یوه‌نیی چینایه‌تیی به که‌سانێک ببه‌خشرێت. مرۆڤ چۆن ده‌بێ به‌رانبه‌ر به یاسا یه‌کسان بن، یاساش ده‌بێ بۆ هه‌موو که‌سێک هه‌مان یاسا بێت. |
||||
|
له دیدی
ئێمه‌وه، کۆمه‌ڵگای
سه‌رکه‌وتوو،
کۆمه‌ڵگای
یاسایه.
کۆمه‌ڵگایه‌که
که تیایادا
یاسا و
داموده‌زگای
ده‌ستووریی
حوکم ده‌کات.
ده‌وڵه‌تی
چاک ئه‌و ده‌وڵه‌تی
یاسایه‌یه،
که زامنی
دادپه‌روه‌ریی،
و یه‌کسانیی
و هاوسانییه
بۆ گشت ئه‌ندامه‌کانی
بی جیاوازی.
ده‌وڵه‌تی
چاک ده‌وڵه‌تی
داموده‌زگای
هه‌ڵبژێردراو
و ده‌ستورییه،
که به‌رژه‌وه‌ندی
هاوڵاتیان
تیایادا له‌سه‌رو
گشت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی
تردایه. حوکمی
چاک، ئه‌و
حوکمه‌یه
که له به‌ڕێوه‌بردنیدا
هاوڵاتی به
بوویه‌کی سه‌ره‌کی
ده‌بینێت له
گشت به‌شه‌کانی
بڕیاروه‌رگرتن
و ئه‌نجامداندا،
نه‌ک وه‌ک
سێبه‌رێکی
بی ره‌گ و روو.
دیموکراسییه‌ت
فه‌رزده‌کات
که هه‌میشه
راپرسی به
میلله‌ت
بکرێت.
دیموکراسییه‌ت
رێنادات که
بڕیار له‌سه‌ره‌وه
وه‌ک ئایه‌ت
ته‌نزیل
بکرێت. به‌پێچه‌وانه‌وه
بڕیاروه‌رگرتن
و حوکم کردن
هه‌میشه له
خواره‌وه
هه‌ڵده‌قوڵێت.
هیچ
پێشکه‌وتنێکی
ژیاریی
دروست نایه‌ته
دی بێ به‌شداری
چالاکانه‌ی
میلله‌ت له
پرۆسه‌ی دروستکردندا
به هه‌موو
به‌شه‌کانیه‌وه،
واته، نه‌خشه‌کیشان،
جێبه‌جێکردن،
چاودێری و به‌رده‌وامیبوون. سوودوه‌رگرتن له گۆڕانی مێژوویی پێویستی به بڕیاری مێژووییه. پێویستی به هه‌نگاوی مێژووییه. باری ئه‌مڕۆی کوردستان ماف به میلله‌تی کوردستان و رۆشه‌نبیری کوردستانی ده‌دات که به‌خۆی ڕابگات و ریزه‌کانی رێکخاته‌وه و له پێناوی سه‌رفرازی گشت کوردستان، و مۆدێرنکردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی رامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی کوردستان ئه‌لته‌رناتیڤی نوێ پێشکه‌شکات و هه‌ڵبژێرێت. |
بۆچی
ئۆپۆزسیۆنین له
سیستێمی په‌رله‌مانتاریدا
ووشه‌ی ئۆپۆزیسیۆن،
واتای دوژمن
نادات، به‌ڵکو
ئه‌و
پارتانه ده‌گرێته‌وه
که له‌سه‌ر
حکوم نین.
پارتی
ئۆپۆزیسیۆن
مافی هه‌یه
که به‌شداریی
هه‌ڵبژاردن
بکات و جێگای
له په‌رله‌ماندا
هه‌بێت و به‌شداری
دادوستانه‌کان
بێت. ئێمه
هیچ
دیموکراسییه‌تێک
نابینین له
ده‌وڵه‌تێکدا
که ته‌نها
یه‌ک حزب
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات
و بڕیاربێت
تیایادا. که
یه‌ک حزب
تیایادا،
میری و په‌رله‌مان
و داریی و له‌شکری
له ژێر ده‌ستدابێت.
ئێمه هیچ
دیموکراتییه‌تێک
نابینین، له
کۆمه‌ڵگایه‌کدا
که بڕیاری
سیاسی
تیایادا وه‌ک
ئایه‌تی
قورئان دابه‌زێندرێت
و که‌س بۆی نه‌بێت
ناره‌زایی
ده‌ربڕێت.
ئێمه هیچ
دیموکراتییه‌تێک
نابینین له
وڵاتێک‌دا که
بێ ده‌ستوور
بێت و ده‌سه‌ڵات
تیایادا
ئاڵوگۆڕنه‌کرێت.
له
پێناوی ته‌وژدانی
پرۆسه‌ی
ریفۆرمی
سیاسی و پایه‌گوزارکردنی
دیموکراسییه‌تی
سیاسی، پ
ل ک خۆی وه‌ک
یه‌که‌م ئۆپۆزیسیۆنی
سیاسی راگه‌یاند. |
|||||
|
رامیاریی
ئابووریی
ئێمه ئابووریی
ئێمه،
ئابووریی
بازاڕی
ئازاده‌و
خاوه‌ن سێ
پرنسیپی
زۆرگرنگه: ـ
که‌مترین
راده ده‌ستێوردانی
دوڵه‌ت وده‌سه‌ڵاتداران
له
ئابووریدا. ـ
بازرگانیی
ئازاد.
ئازادیی
پاره‌گواستنه‌وه‌و
نه‌مانی
سنووره‌کان. ـ
ئازادیی
دامه‌زراندنی
کۆمپانیا‌و
چالاکی
ئابووری. له
بۆچوونی
ئێمه‌ی
لیبراله‌وه،
سیستێمی
ئابووریی
بازاڕی
ئازاد، به‌هێزترین
سیستێمی
ئابوورییه‌و
چاکترین
رێگایه بۆ
ده‌وڵه‌مه‌ند
بوونی میلله‌ت.
جگه له‌مانه‌ش
تاکه
سیستێمی
ئابوورییه
که له‌گه‌ڵ
دیموکراسییه‌تدا
بگونجێت. له
باره‌ی
ئابووریی
جیهانییه‌وه
ده‌ڵێین،
ئابووریی
جیهان ده‌بێ
ئابووریی
بازاڕی
ئازاد بێت. له‌م
جیهانه‌دا،
هێزیکار، سه‌رمایه‌و
کاڵا ده‌بێ
به ئازادیی
بجوڵێته‌وه. |
رامیاریی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئێمه پارتی
لیبرالی
کوردستان،
پارتێکی
سۆسیال لیبراله
Social
liberal. واته
پارتیمان جه‌خت
له‌سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی
ده‌وڵه‌ت‌و
کۆمه‌ڵگا ده‌کات
به‌رانبه‌ر
به بێتوانا‌و
بێنه‌وایانی
کۆمه‌ڵگاکه‌مان.
ئێمه ده‌وڵت
به ئه‌کته‌رێکی
سه‌ره‌کی ده‌بینین
له پرۆسه‌ی
به‌دیدهێنانی
کۆمه‌ڵگای
خۆشگوزه‌رانیدا.
بۆیه سیاسه‌تی
(کۆمه‌ڵایه‌تی‌و
بازاڕی کاری)
ده‌وڵه‌ت ده‌بێ
گه‌ره‌نتیکه‌ری
دادگوزاریی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بێت. |
|||||
|
||||||