|
ئۆرکانیزاسیۆنمان ئێمه ده‌وێرین
جیاوازبین و
شانازی به‌وه‌وه
ده‌که‌ین که
له‌وانه نین
که به‌دوای
مێژوودا
راده‌که‌ن. ئێمه
به‌شێکین له
خودی رۆژگاره‌که |
|
|
مێژووی
پارتی لیبرالی
کوردستان ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ پ ل
ک له‌لایه‌ن
کاک ئه‌نداز
حه‌وێزیه‌وه
دامه‌زرا. له
ناوه‌نده‌کانی
2003 بۆ یه‌که‌م
جار، کاک ئه‌نداز
بیرۆکه‌ی
دامه‌زراندنی
پارتێکی لیبرالی
راگه‌یاند.
له پایزی هه‌مان
ساڵدا په‌یره‌و
و پروگرامی پ
ل ک نووسییه‌وه
و له سایتێکی
تایبه‌تدا بۆ
ماوه‌ی یه‌ک
ساڵ بڵاویکرده‌وه.
له نیوه‌ی یه‌که‌می
2004، که پ ل ک ته‌نها
4 ئه‌ندامی هه‌بوو
و هه‌رچواریشیان
له ئۆروپابوون،
بڕیاری
چوونه‌وه
بۆ کوردستان
درا. پاش 6 مانگ
کارکردن له
کوردستاندا.
سه‌رکه‌وتووانه
توانرا 8
گرووپی کار
دامه‌زرێندرێت.
له 1/11/2004 دامه‌زراندنی
پارتی
لیبرال
دیموکراتی
کوردستان pldk راگه‌ێندرا.
له 050120 ناوی
پارته‌که
گۆڕا بۆ
پارتی
لیبرالی
کوردستان PLK. ئه‌مڕۆ
پ ل ک جگه له
کوردستان له
چه‌ندین وڵاتی
ئۆروپا و ئه‌مریکا
و که‌ندا. لایه‌نگرو
ئه‌ندامی هه‌یه.
پ ل
ک وه‌ک پارتێکی
رامیاریی،
ئامانجی نییه
که ژماره‌ی
ئه‌ندامانی
زۆربێت. به‌ڵکو
ده‌یه‌وێ نوێنه‌رایه‌تیی
وێست و ئاره‌زووی
تاکی
کوردستانی
بکات. بۆیه
پارتێکی
گونجاوه بۆ
ئه‌وانه‌ی
که شاره‌زای
تێزه‌که‌ن و
باوه‌ڕیان
به لیبرالیزم
هه‌یه، و
ئاماده‌ن
چالاکانه
کار بۆ جێگیرکردنی
بنچینه‌کانی و مسۆگه‌ر
کردنی مافه‌کانی
تاک له
کوردستاندا بکه‌ن. |
ئۆرگانیزاسیۆنی
پ ل ک کۆمه‌ڵه سه‌ره‌کیترین
رێکخراومان
کۆمه‌ڵه‌یه. ئه‌رکی کۆمه‌ڵه‌کان
بریتییه له
بڵاوکردنه‌وه‌ی
په‌یامی پ ل
ک، به‌ڕێوه‌بردنی
کاروباری رێکخراو و
نواندنی
چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌روه‌ها پ
ل ک کۆمه‌ڵه
له وڵاته
کوردستانی
نشینه‌کانی
هه‌نده‌ران دروستده‌کات.
کۆمه‌له‌کان
سه‌ر به کۆمیته‌یه‌ک
ده‌بن که به‌ناوی
خودی وڵاته‌که
ده‌ناسرێت. کۆنگره به‌رزترین
ئۆرگانی (پ ل ک)
یه.
کۆنگره
چوار ساڵ جارێک،
بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک،
به به‌شداریی
ئه‌ندامانی
سه‌ره‌کی‌و
جێگری ئه‌نجومه‌نه‌کان‌و
کۆمیته‌کان‌و
نوێنه‌رانی
کۆمه‌ڵه‌کان و هه‌رێمه‌کان
پێکدێت. ئه‌رکه‌کانی
کۆنگره: 1 ـ راپۆرتی
ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوبردن
هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ‌و
بڕیاری له‌سه‌ر
ده‌دات. 2 ـ
به‌رنامه‌و
په‌یڕه‌وی
ناوخۆی پ ل ک
په‌سه‌ند ده‌کات‌و
ئه‌گه‌ر پێویست
بوو ده‌سکاریان
ده‌کات. 3 ـ
رێبازی گشتیی‌و
ره‌وتی کاری
پ ل ک بۆ 4 ساڵی
داهاتوو دیاریده‌کات. 4 ـ هه‌ڵوێست
به‌رانبه‌ر
به‌و سه‌رنج‌و
پێشنیارانه
وه‌رده‌گرێت
که له‌لایه‌ن
ئه‌ندامانه‌وه
پێشکه‌ش ده‌کرێن. 5 ـ
ئه‌ندامانی
سه‌ره‌کی‌و
جێگرانیان بۆ
ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن
هه‌ڵده‌بژێرێ. 6
ـ گوته بێژی
پ ل ک هه‌ڵده‌بژێرێت. 7
ـ سکرتێری پ ل
ک هه‌ڵده‌بژێرێت. 8
ـ ئه‌ندامانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
دارایی پ ل ک
هه‌ڵده‌بژێرێت. ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن له
ماوه‌ی نێوان
دوو کۆنگره‌دا
ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن که له 35 ئه‌ندام
بێکدێت،
به‌رزترین ئۆرگانی
به‌ڕێوه‌بردنی
کاروباری ڕێکخراوه. ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن
کاروباری پ ل
ک به پێی په‌یره‌و‌و
پروگرام‌و
راسپارده‌کانی
کۆنگره به‌ڕێوه‌ده‌بات. ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن
خاوه‌ن چه‌ند
کۆمیته‌یه‌کی
کارگوزار (ته‌نفیزیی)
و کۆمیسیۆنێکی
راوێژکارانه
ده‌بێت. ا ـ کۆمیته
راوێژکاره‌کانی
بواره رامیاریه‌کان،
بواره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان،
بواره
ئابووریه‌کان: هه‌ر یه‌کێ
له‌م سێ کۆمیته‌یه
له 10 ئه‌ندامی
پسپۆر پێکدێت.
ئه‌م کۆمیتانه
له سه‌ر
داوای ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن
لێکۆلینه‌وه‌ی
تایبه‌ت به
بابه‌ته
داواکراوه‌کان
ئاماده‌ده‌که‌ن. ب ـ کۆمیسیۆنی
پروگرام: له 10 ئه‌ندامی
پسپۆر پێکدێت.
ئه‌م کۆمیسیۆنه
به‌رده‌وام
خه‌ریکی داد‌و
ستان‌و شیکردنه‌وه‌و
لێکۆڵینه‌وه‌ی
ئایدیۆلۆجی
ده‌بێت، به
مه‌به‌ستی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی
په‌یره‌و‌و
پروگرامی پ ل
ک. پ ـ کۆمیسیۆنی
نۆژه‌نکردنه‌وه: له 10 ئه‌ندامی
پسپۆر پێکدێت.
ئه‌م کۆمیسیۆنه
له رێگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و
راپرسیی به‌رده‌وامه‌وه
پێشنیاری تایبه‌ت
به نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی
رامیاریی پ ل
ک پێشکه‌ش به
ئه‌نجومه‌ن
ده‌کات. راسپارده‌کانی
ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن،
له‌لایه‌ن
چه‌ند کۆمیته‌یه‌کی
کارگوزاره‌وه
به‌ئه‌نجام
ده‌گه‌یه‌ندرێن. 1
ـ کۆمیته‌ی
کاروباری
رامیاری. 2
ـ کۆمیته‌ی
کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی. 3
ـ کۆمیته‌ی
کاروباری
ئابووری. 4 ـ کۆمیته‌ی
په‌یوه‌ندیه
کوردستانیه‌کان. 5
ـ کۆمیته‌ی
په‌یوه‌ندیه
جیهانیه‌کان. 6
ـ کۆمیته‌ی
هاوسانی. 7
ـ کۆمیته‌ی
دادگوزاریی‌و
مافی مرۆڤ. 8
ـ کۆمیته‌ی
په‌روه‌رده‌و
زانست. 9
ـ کۆمیته‌ی
هونه‌ر‌و وێژه. 10 ـ کۆمیته‌ی
راگه‌یاندن‌و
مێدیا. 11 ـ کۆمیته‌ی
ژینگه.
12 ـ کۆمیته‌ی
ته‌ندروستیی
. 13 ـ کۆمیته‌ی
خوێندکاران. 14 ـ کۆمیته‌ی
لاوان. 15ـ کۆمیته‌ی
رێکخستن. ئه‌نجومه‌نی
پیران: 1 ـ ئه‌و
ئه‌ندامانه‌ی
ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن
که کۆتایی
به ماوه‌ی
کاریان دێت،
راسته‌وخۆ
ده‌بنه ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی
پیرانی پ ل ک.
ئه‌نجومه‌نی
پیران، ئه‌نجومه‌نێکی
راوێژکاره
بۆ ئه‌نجومه‌نی
به‌ڕێوه‌بردن
و کۆمیته
کارگوزاره‌کان. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
دارایی: کۆنگره
3 ژمێریار‌و 3 جێگر
هه‌ڵده‌بژێرێت
بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
کاروباریی
دارایی پ ل ک. ژمێریاران
کۆنترۆلی خه‌رجی
ئه‌نجومه‌نه‌کانی
به‌ڕێوه‌بردن‌و
کارگوزاریی و بودجه‌ی پ
ل ک ده‌که‌ن.
|
|
پ ل
ک له قۆناغی
سه‌ره‌تایدا. ئۆرگانیزاسیۆنی
پ ل ک ئه‌مرۆ
بریتییه له یه‌ک
گوته‌بێژی
سه‌ره‌کی‌و
دوو ده‌سته‌ی
ئاماده‌کاریی
(ده‌سته‌ی
کوردستان‌و
ده‌سته‌ی هه‌نده‌ران).
هه‌ر یه‌کێ
له‌م ده‌ستانه
30 تا 50 ئه‌ندامی
ده‌بێت. هه‌ردوو
ده‌سته
راسته‌وخۆ
به گوته‌بێژی
سه‌ره‌کییه‌وه، که به‌ڕێوه‌به‌ری
پ ل ک یه تا کۆنگره‌ی
داهاتوو، په‌یوه‌ندن.
ئه‌رکه‌کانی
ئه‌م گروپه
سه‌ره‌تاییه
بریتین له: 1 ـ راگه‌یاندنی
په‌یامی پ ل ک
له ناوه‌وه‌و
ده‌ره‌وه‌ی
وڵات. 2 ـ هه‌نگاو
به هه‌نگاو
دروستکردنی
کۆمه‌ڵه‌و
کۆمیته‌و کۆمیسیۆن‌و
ئه‌نجومه‌نه‌کانی
پ ل ک. 3 ـ به‌رده‌وام
چاکترکردنی
په‌یڕه‌و‌و
پرۆگرام‌و
ده‌زگاکانی
پ ل ک.
|
|
|
په‌یڕو
و پروگرامی پ
ل ک. ئاشکرایه
لای شاره‌زایان،
که لیبرالیزم
خاوه‌ن چه‌ندین
قوتابخانه‌یه.
پ ل ک له داڕشتنی
په‌یره‌و و
پروگرامیدا
بیری له نوێنه‌رایه‌تی
قوتابخانه‌یه‌کی
تایبه‌ت نه‌کردۆته‌وه.
بۆیه ته‌رحی
ئێمه، ته‌رحی
به‌ر له هه‌موو
شتێک به‌رنامه‌و
بۆچوونی
پارتێکی رامیارییه
که ده‌یه‌وێ
له
کوردستاندا
خه‌بات بۆ
دابینکردن و
مسۆگه‌رکردنی
مافه‌کانی
تاک و جێگیرکردنی
بنچینه‌کانی
لیبرالیزم
بکات. پ ل
ک کۆمیسیۆنیکی تایبه‌تی
هه‌یه به
ناوی کۆمیسیۆنی
پروگرام. ئه‌م
کۆمیسیۆنه
به‌رده‌وام
خه‌ریکی داد‌وستان‌و
شیکردنه‌وه‌و
لێکۆڵینه‌وه‌ی
ئایدیۆلۆجی
ده‌بێت، به
مه‌به‌ستی چاکترکردنوو
گونجاوترکردنی
په‌یره‌و‌و
پروگرامی پ ل
ک. تکایه
بۆ راگه‌یاندنی
بۆچوون و سه‌ر‌نجی
تایبه‌ت به
په‌یڕه‌وپروگراممان
به‌م ناونیشانه
program@pldk.org نامه
بۆ کۆمیسیۆنی
پروگرام بنێره. هه‌روه‌ها
پ ل ک کۆمیسیۆنێکی
هه‌یه به
ناوی نۆژه‌نکردنه‌وه،
ئه‌م کۆمیسیۆنه
له رێگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و
راپرسیی به‌رده‌وامه‌وه
پێشنیاری تایبه‌ت
به نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی
رامیاریی پ ل
ک پێشکه‌ش به
ئه‌نجومه‌ن
ده‌کات. |
|
|
ئه‌ندامه‌تی: پ ل
ک پارتێکه
که له ته‌مه‌نی
16 ساڵییه‌وه
ده‌توانی
چالاکانه
کاری تێدا
بکه‌یت.
پێش هه‌نگاونان
به‌ره‌و ئه‌ندامه‌تی،
و تا بزانیت
ئایا ئه‌م
پارته بۆ تۆ
ده‌شێت یاخود
تۆ بۆ ئه‌م
پارته ده‌شێت
، گه‌لێ
گرنگه که
په‌یره‌و و
پروگرامی پ ل
ک بخوێنیته‌وه
و تێیبگه‌یت
و به‌چاوێکی
رخنه‌گرانه
هه‌ڵیسه‌نگێنیت.
تێگه‌یشتن و
لێکۆڵینه‌وه
و هه‌ڵسه‌نگاندن
سه‌ره‌کین بۆ
گه‌یشتن به
بڕیاری
دروست. به‌ر
له
داواکردنی
ئه‌ندامه‌تی،
گه‌ر پرسریار
یاخود سه‌رنجت
هه‌بوو په‌یوه‌ندیی
به name@pldk.org بکه. داواکاریی
ئه‌ندامه‌تی: داواکاریی
ئه‌ندامه‌تی
به دوو شێوه
ده‌کرێت. 1 ـ پڕکردنه‌وه‌ی
فۆرمی ئه‌ندامه‌تی. 2 ـ
له رێی E-mail. له سه‌رووی
نامه‌که ده‌نووسی
(داواکاریی
ئه‌ندامه‌تیی).
له نامه‌که‌دا
ده‌بی ناوی
ته‌واو، ئه‌درێس،
ته‌لیفۆن، e-mail و زانیاری
ته‌واو له
باره‌ی پله‌ی
خوێنده‌واریی
و پیشه‌وه
بنووسیت. ئه‌ندامانی
پ ل ک ده‌توانن
ئه‌ندامی
چالاک بن یاخوود
سست. له
کاتی په‌یوه‌ندی
کردن به پ ل ک
پێمان راگه‌ێنه
چ جۆره ئه‌ندامه‌تییه‌کت
ده‌وێت،
چالاک یاخود
سست. ئه‌ندامه
چالاکه‌کان
ئه‌رکی ناو کۆمه‌ڵه‌و
کۆمیته‌کانیان
پێ ده‌سپێردرێت. |
|