|
|
سیستێمی
خوێندن هه‌میشه
خولێکی سه‌ره‌کی
ده‌بینێت له
پێشکه‌وتنی
تاک و کۆمه‌ڵگادا.
زارۆکه‌ده،
و فیرگه و
قوتابخانه‌کان
شان به شانی
دایک و باوک
رۆڵێکی مه‌زن
ده‌بینن له
به‌خشینی
ئاماده‌یی
هۆشیی، جه‌سته‌یی،
ده‌روونیی،
کۆمه‌ڵایه‌تیی
و کارامه‌یی
به
منداڵانی
کوردستان.
بۆیه
گۆرینی سیستێمی
پاشکه‌وتووی
خوێندن له
کوردستاندا،
بۆ پارتیمان
له
پێداویسته
هه‌ره‌گینگه‌کانه. خوێندگه‌کانی
کوردستان له
بۆچوونی
ئێمه‌وه،
ده‌بێ ببن به
ئامرازی
چاندنی
رووخسار‌و
رواڵه‌ته‌کانی،
ئازادی¸
پێشکه‌وتن،
دیموکراسییه‌ت
و هاوسانی
لای
خوێندکارانمان
ئێمه ده‌مانه‌وێ
سیستێمی
خوێندکاری
بگۆرین به
سیستێمێکی
دیموکراتخوازانه‌ی
که تیایادا
سوود له
توانای گشت
خوێندکارێک
وه‌ربگیرێت،
که تیایادا
رێز له
توانای گشت
خوێندکارێک
بگیرێت، که
تیایادا گشت
خوێندکارێک
بتوانێت کار
له به‌رنامه‌ی
خوێندن و
چالاکیه‌کانی
قوتابخانه‌که‌ی
بکات.مافی
منداڵانه
که ژیانی
خوێندکارییان
له زارۆکه‌ده‌کانه‌وه
(باخچه‌ی
مندالان) ده‌ستپێبکه‌ن.
زارۆکه‌ده‌کان
بناغه‌داڕێژن
و خولێکی مه‌زنیان
هه‌یه له
چاوکردنه‌وه‌ی
منداڵانمان.
له
راهێنانی
تواناکانی
هۆش و ده‌روون
و جه‌سته‌یان.
بۆیه ده‌بێ
منداڵانمان تیایاندا
به
مۆدێرنترین
شێوه په‌روه‌ده‌بکرێن. سیستێمی
خوێندن له
کوردستاندا
ده‌بێ به‌رێزه‌وه
هه‌ڵسوکه‌وت
له‌گه‌ڵ
جیاوازی
نێوان
خوێندکاران
بکات، ده‌بێ
په‌ی به‌وه
ببات که
منداڵی زیره‌ک
و ته‌مبه‌ڵ
نییه، به‌ڵکو
دوو مرۆڤی
خاوه‌ن ئاره‌زووی
جیاواز و
پێداویستی
جیاواز بۆ
فێربوون هه‌ن.
بۆیه ده‌بێ
دارایی و
تواناکانی
سیستێمی
خوێندنمان وه‌ها
به‌کاربێت
که
پێداویستی
هه‌موو تاکه
قوتابییه‌ک
پڕکاته‌وه. هه‌روه‌ها
ئێمه
سیستێمێکمان
ده‌وێت که
تا کلاسی 10 ، به‌ڵگه‌نامه‌ی
تێدانه‌بێت.
ئێمه له‌گه‌ڵ
بوونی
قوتابخانه‌یه‌کدا
نین که وانه‌کانی
به مندڵه‌کانمان
له‌به‌رکات،
ئێمه
پێویسیمان
به
سیستێمێکه
که منداڵه‌کانمان
فێرکات چۆن
خۆیان به‌دوای
وڵامدا بگه‌ڕێن
و زانیاریی
به‌ده‌ست
بێنن. ئێمه
پێویستمان
به
قوتابخانه‌یه‌که
که هه‌ر له‌منداڵییه‌وه
منداڵمان
فێری مێتوود
و ره‌وشتی
زانستیانه‌ی
لێکۆڵینه‌وه
و هه‌ڵسه‌نگاندن
و ره‌خنه و
هه‌ڵهێنجانی
راستی بکات. خوێندگه‌کانمان،
ده‌بێ به
شێوه‌یه‌کی
پراکتیکیانه،
مندڵانی
کوردستان
فێری
هاوسانی،
هاوکاری،
کارکردن و هه‌ڵسوکه‌وتکردن
له ژێنگه‌یه‌کی
دیموکراسیانه‌دا
بکات.
خوێندکاران
ده‌بێ هه‌ست
به به‌رپرسیاری
بکه‌ن له
خوێندگه‌کاندا
و به‌شداری
پرۆسه‌ی
بڕیاروه‌رگرتن
بن. خولیایی
منداڵ به‌دوای
زانیاری‌دا
ده‌بێ هه‌میشه
چه‌قی
سیستێمه‌که‌بێت. ئێمه
خه‌بات بۆ
سیستێمێکی
نوێ و مۆدێرن
ده‌که‌ین که
هه‌موو که‌سێک
تیایادا، ده‌بێ
به‌لای که‌مه‌وه
کلاسی 9 ته‌واوکات.
سیستێمێک که
شاره‌زاییه‌کی
فره‌لایه‌نی
به
خوێندکاران
ببه‌خشێت. که
هه‌ر له‌سه‌ره‌تایه‌وه
تا کۆتایی په‌ره
به توانا
هونه‌ری، وه‌رزشی،
کولتووری و
زانستانی
خوێندکاره‌کانی
بدات. ئێمه
له‌گه‌ڵ به‌دیدهێنانی
به‌ربه‌ره‌کانیه‌کی
پۆزه‌تیڤانه‌ین
له نێوان
خوێندگه‌کاندا،
ئه‌مه‌ش
پێوستی به‌وه‌یه
که خوێندگه‌کان
بتوانن
ئازادانه
مۆدێلی
تایبه‌تی
خۆیان هه‌ڵبژێرن
و به‌کاری
بێنن، به مه‌رجێک
بنچینه‌کانی
لیبرالیزم و
دیموکراسییه‌ت
بپارێزن. هه‌روه‌هاش،
بۆ پێشخستنی
سیستێمی
خوێندن، ده‌بێ
بایه‌خێکی
پتر به
مامۆستایان
بدرێت. ده‌بێت
خوێندنی باڵای
مامۆستایی
مۆدێرن
بکرێته‌وه و
مووچانه‌ی
مامۆستایان
ده‌بێ له
ئاستی خزمه‌ته
مه‌زنه‌که‌یاندابێت،
بار‌و دۆخی
شوێنی
کارکردنیان
ده‌بێ بایه‌خێکی
زۆری
پێبدرێت.
ژماره‌ی
زارۆکه‌ده
و ده‌بستان و
زانکۆ ده‌بێ
گه‌لێزێتربکرێت
و شێوه‌ی
دروستکردنیشیان
ده‌بێ له‌گه‌ڵ
پێداویسته
نوێکاندا
گونجاوبێت. جگه
له مانه‌ش
ئێمه له‌گه‌ڵ
کردنه‌وه‌ی
جیهانین بۆ
خوێندکاره
زانکۆییه‌کانمان.
ئه‌م
خویندکارانه
ده‌بێ
بتوانن
ئازادانه
له هه‌موو
زانکۆکانی
جیهاندا
بخوێنن. ئه‌رکی
فه‌رمانره‌وایه‌تی
کوردستانه
که یارمه‌تیی
دارایی
پێویستیان
بۆ ته‌رخانبکات
و کاری وه‌رگرتن
و خویندنیان
له
زانکۆکانی
جیهاندا
ئاسانبکات. مۆدێرنکردنه‌وه‌ی
سیستێمی خوێندنی
زانکۆکان و به‌رزکردنه‌وه‌ی
پله‌ی زانستی‌یان
بۆ ئێمه‌ی لیبرال
ستراتیژه.
ئێمه ده‌مانه‌وێ
بودجه‌ی زانکۆکان
به‌ڕاده‌ی پێویستییان
به‌رزبکه‌ینه‌وه.
بۆ کردنه‌وه‌ی
ده‌روازه زانستییه‌کانی
جیهان بۆ خوێندکارانمان
ده‌مانه‌وێت
زمانی ئینگلیزی
ببێت به زمانی
خوێندنی زانکۆیی.
ده‌مانه‌وێت
خوێندکارانی
زانکۆکان به‌درێژایی
ماوه‌ی خوێندنیان
مووچانه‌ی خوێندکارییان
بۆ ببڕدرێته‌وه.
ده‌مانه‌وێ
خوێندکارانمان
گه‌ر ئاره‌زووکه‌ن
بتوانن به‌شێکی
خوێندنیان له
کوردستان و به‌شێکی
له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات بخوێنن.
|