|
|
ئێمه
دابینکردنی
هه‌موو ئه‌و
ماف و
ئازادیانه‌ی
که له به‌یاننامه‌ی
جیهانیی
مافی مرۆڤ و
په‌یماننامه
نێو ده‌وله‌تیه‌کانی
سه‌ر به‌م به‌یاننامه‌ن
به ئه‌رکێکی
سه‌ره‌کی هه‌موو
بزووتنه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تی
و رامیاریه‌کانی
کوردستان ده‌بینین.
پ ل ک، دژ به‌وه‌یه
که مافه‌کانی
تاک ته‌نها
وشه‌ی سه‌ر
په‌ره و ناو
گوتاران
بێت، بێ ئه‌وه‌ی
له ژیانی
رامیاریی و
کۆمه‌لایه‌تیدا
جیبه‌جیبکرێن
و رێزیان لێ
بگیرێت. بۆیه
گوژی خه‌باتمان
له کۆمه‌ڵگای
باشووردا بۆ
به‌ڕاستیکردنی
مافه‌کانی
تاک و
دابینکردنی
مافه که‌سایه‌تیه‌کان
و شارستانیه‌ته‌کانه
بۆ گشت ئه‌ندامێکی
کۆمه‌ڵگا. له
چه‌ند دێری
خواره‌وه‌دا،
هه‌ندێ له‌و
مافانه
ناوده‌به‌ین. ـ
مافی ژیان و
پارێزراوبوونی
مرۆڤ له هه‌موو
جۆره ده‌ستدرێژی
و
پێشێلکارییه‌کی
جه‌سته‌یی و
ده‌روونی. ـ
مافی سه‌ربه‌خۆیی،
و قه‌ده‌غه‌کردنی
هه‌موو
دیارده و
روخسارێکی
کۆیلایه‌تی
و زه‌برده‌ستی. ـ
مافی
موڵکداریی و
سامانداریی. ـ
مافی گوزه‌ران
و سوودوه‌رگرتن
له گشت
پێداویسته‌کانی
ژیانێکی
مۆدێرن. ـ
مافی
ژیانێکی
رێزدارانه
و ئاسووده و
بێ ترس. ـ
مافی
ژیانێکی
دابین‌کراو و
دوور له هه‌ژاریی. ـ
مافی دامه‌زراندنی
کار و بزنسی
سه‌ربه‌خۆ. ـ
مافی خوێندن
و فێربوون و
سوود وه‌رگرتن
له گشت
داموده‌زگاکانی
فێربوون له
کۆمه‌ڵگادا. ـ
ئازادیی هه‌ڵبژاردنی
خوێندن، شوێنی
خوێندن و
مافی خوێندن. ـ
مافی ته‌ندروستی
و به‌هره‌مه‌ندبوون
له داموده‌زگا
ته‌ندروستی
و پزیشکیه‌کانی
کۆمه‌ڵگا، و
مافی دارایی
پێداویسته‌کانی
خودپارێزیی
له نه‌خۆشی. ـ
ئازادیی
بیروباوه‌ڕ.
دروستکردنی
رێکخراوی
رامیاریی و
کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابووریی.
ئازادیی چاپه‌مه‌نی
و ده‌زگاکانی
راگه‌یاندن،
راده‌ربڕین،
و
خۆپیشاندان،
مانگرتن و
ئازادیی رخنه‌گرتن
له دیارده‌ی
رامیاریی و
ئایدیۆلۆژیی
و کلتووریی و
ره‌وشتیی. ـ
مافی به‌هره‌مه‌ندبوون
له ژیانێکی
پاک. ـ
ئازادیی
هاتوچۆ و هه‌ڵبژاردنی
شوێنی ژیان. ـ
ئازادیی هه‌ڵبژاردنی
کار و خاوه‌نکار
و شوێنیکار. ـ
پارێزراوبوونی
ژیانی تایبه‌تی
تاک و خیزان.
پارێزراوبوونی
شوێنی
ژیانیان و په‌یوه‌ندیه‌کانیان
له ده‌خاله‌تی
گشت جۆره ده‌سه‌ڵاته‌کان. ـ
قه‌ده‌غه‌کردنی
سانسۆر و مافی
ئاگاداربوون
و زانینی راستیی.
|