|
|
ره‌وشی
فره دواکه‌وتووانه‌ی
به‌ڕێوه‌بردنی
فه‌رمانبه‌رایه‌تیه‌کان
و بیروکراسییه‌تی
نه‌گه‌تیڤانه
رێگرێکی مه‌زنه
به‌رانبه‌ر
به راپه‌راندنی
پرۆسه‌ی دروستکردنه‌وه‌ی
کوردستان و گه‌شه‌سه‌ندنی
بازرگانیی و
سه‌رمایه به‌گه‌ڕخستن.
پارتیمان له‌گه‌ل
نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی
سیستێمی ئیداری
و له‌ناوبردنی
گشت جۆره بیرۆکراسییه‌تێکی
رێگره. پارتیمان
دژ به‌وه‌یه
که کات و به‌رژه‌وه‌ندیی
هاوڵاتیی کوردستانی
بکرێت به قوربانی
سیستێمێکی دواکه‌وتوو
و نه‌خۆش. پارتیمان
دژ به‌وه‌یه
که هاوڵاتیی
کوردستانی له‌لایه‌ن
کارمه‌ندانی
ده‌زگاکانه‌وه
بێڕێزیی به‌رانبه‌ر
بکرێت. حکومه‌ت
و ده‌زگاکانی
بۆ خزمه‌تکردن
و جێبه‌جێکردنی
پیداویستیه‌کانی
هاوڵاتیان دروستکراون.
|