|
|
: ئێمه
ده‌مانه‌وێ
کوردستانێک
ببینین که ـ
هه‌موو ده‌سه‌ڵات
تیایادا به‌ده‌ست
خه‌ڵکه‌که‌وه
بێت. ـ
خه‌ڵکی
کوردستان
بتوانن ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته
له رێگای نوێنه‌رانی
په‌رله‌مانیانه‌وه
و ئۆرگانه‌کانی
ده‌وڵه‌تی فیدراله‌وه
به‌کار بێنن. ـ
نوێنه‌رانی
خه‌ڵکی
کوردستان له
رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی
گشتی، بێ جیاوازیی،
راسته‌وخۆ و
نهێنییه‌وه
هه‌ڵببژێردرێن. ـ حکومه‌تی
کوردستان ده‌بێ
له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی
کوردستانه‌وه
دیاری‌بکرێت.
حکومه‌تی
کوردستان به‌رانبه‌ر
به په‌رله‌مانی
کوردستان به‌رپرسیاربێت. بۆیه
له پێناوی
په‌رله‌مانێکی
فره‌ڕه‌نگ.
په‌رله‌مانێک
که به‌ر له‌وه‌ی
نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵات
و پارتی سیاسی
بێت، نوێنه‌ری
گشت مرۆڤێک بێت.
پارتیمان خه‌بات
ده‌کات بۆ : ـ
چوار ساڵ جارێک
هه‌ڵبژاردن
بۆ په‌رله‌مان،
فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی،
و ئه‌نجومه‌نی
ناوچه‌کان و
شاره‌وانییه‌کان
بکرێت. ـ
هه‌موو که‌سێک
له ته‌مه‌نی
25 ساڵییه‌وه،
بتوانێت چ وه‌ک
پاڵێوراوی
پارتێکی رامیاریی
و چ وه‌ک تاکێکی
سه‌ربه‌خۆ خۆی
بۆ ئه‌ندامایه‌تی
په‌رله‌مانی
کوردستان
کاندید کات. ـ
به‌ده‌ستهێنانی
رێژه‌ی 4% کورسی
په‌رله‌مانیی
به پارته‌کان
ببه‌خشێت. ـ
به‌ده‌ستهێنانی
ریژه‌ی 10% کورسی
په‌رله‌مانیی
به تاک ببه‌خشێت. ـ
پترکردنی
ژماره‌ی
ئافره‌تان
له په‌رله‌ماندا. ـ
پترکردنی ژماره‌ی
لاوان له په‌رله‌ماندا.
|