|
|
توانای
کشتوکاڵیی
کوردستان،
سامانێکی
ئابووری نه‌ته‌وه‌یی
فره گرنگه.
بۆ چاکترین
شێوه سوود
وه‌رگرتن له‌م
سامانه به
گرینگی ده‌زانین
که : ـ
ناره‌وایی
رژێمه
داگیرکه‌ره‌کانی
کوردستان له
بواری دابه‌شکردن
و موڵکداریی
زه‌وییه‌وه
به شێوه‌یه‌ک
چاره‌سه‌ر
بکرێت که به‌رژه‌وه‌ندی
هه‌موو
مرۆڤێک
بپارێزێت. ـ
پترکردنی به‌رهه‌می
کشتوکاڵیی
له رێگه‌ی
میکانیزه‌کردن
و به‌کارهینانی
شیوه‌ی
زانستیی بۆ
به‌رهه‌مهێنان. ـ
ژیاندنه‌وه
و بایه‌خدان
به سه‌رچاوه
ژێرزه‌مینییه‌کان،
ئاو و لێواره‌کان،
له‌وه‌ڕگه‌کان
و داڕشتنی به‌رنامه‌ی
به‌راوه‌کان
و هه‌ڵبه‌ستنی
به‌ربه‌ند. ـ
یارمه‌تیدانی
وه‌رزێڕان
بۆ کڕینی
ئامرازی
پێشکه‌وتوو،
و
دابینکردنی
قه‌رزی
درێژماوه و
که‌م سوود. ـ
په‌یداکردن
و
دابینکردنی
بازاڕی
ناوچه‌یی و
جیهانی بۆ به‌رووبوومی
جوتیارانی
کوردستان. ـ
بیمه‌کردنی
وه‌رزێڕان
به‌رانبه‌ر
به کاره‌ساته
سروشتییه‌کان
و پێشهاته‌کانی
کار‌و نه‌خۆشیی
و پیریی. ـ
بۆ گه‌شه‌پێدانی
ئاژه‌ڵداریی،
ده‌بێ پێشکه‌وتووترین
شێوه‌کانی ئاژه‌ڵداریی
فێری ئاژه‌ڵداران
بکرێت و پێداویستی
ته‌کنیکی و له‌وه‌ڕگه‌یان
بۆ ئاماده‌بکرێت.
|