تاک، مه‌به‌ست و سه‌رچاوه‌ی بیروباوه‌ڕی ئێمه‌ی لیبراله‌. کولتووریش وه‌ک چۆن تاک پێشده‌خات و فێریده‌کات، هه‌روه‌هاش فراوانیی ئه‌ندیشه‌ و شادومانی پێده‌به‌خشێت. بۆیه‌ ده‌بێ کۆمه‌ڵگا گه‌ره‌نتیکه‌ریی گه‌شه‌کردنی گشت بواره‌ کولتوورییه‌کانبێت. پارتیمان ئه‌وپه‌ڕی گرینگی به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی پایه‌ی کولتوریی و فه‌رهه‌نگیی تاک و کۆمه‌ڵگا ده‌دات. کوردستان وه‌ک چۆن پێویستیی به‌ خه‌سته‌خانه‌ هه‌یه‌. به‌ هه‌مان راده‌ پێویستی به‌ دامه‌زراندنی بنکه‌ی فه‌رهه‌نگیی و زانستیی، سینه‌ما، شانۆ، ئۆپرا و فه‌رهه‌نگستان هه‌یه‌. ده‌بێ بایه‌خێکی ته‌واو به‌ پێشخستنی فه‌رهه‌نگ له‌ کوردستاندا بدرێت و پشتیوانییه‌کی فراوان بۆ هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران و زانایان فه‌راهام بکرێت.



« Back