|
|
له
روانگه‌ی ئێمه‌ی
لیبراله‌وه،
ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه،
مافی هه‌موو
هاوڵاتییه‌که
و به‌شی سه‌ره‌کی
خه‌رجه‌که‌ی
ده‌بێ له رێی
بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی
ده‌وڵه‌ته‌وه
بدرێت. ئێمه
ده‌مانه‌وێ
سیستێمێکی چاره‌سازیی
بنیادنێین که
گه‌ره‌نتیکه‌ری
پێشکه‌شکردنی
پێشکه‌وتوترین
شێوه‌ی چاره‌سازیی
و چاکترین پله‌ی
خزمه‌تگوزاریی
و تۆڕێکی فریاگوزاریی
به‌رفراوانبێت.
حکومه‌تی کوردستان
ده‌بێ بایه‌خێکی
ته‌واو به بردنه‌سه‌ری
پایه‌ی له‌ش
ساغی هه‌موو
خه‌ڵکی کوردستان
بدات و خه‌سته‌خانه،
ئاسایشگه،
زایینگه و بنکه‌ی
به‌خێوکردنی
نوقسان و به‌ساڵاداچووانی
ره‌به‌ن و بێ
خێزان به هه‌موو
کوردستاندا
بڵاوکاته‌وه.
بۆ ته‌ندروستیی
هاوڵاتیانیش
ده‌بێ بنکه‌ی
وه‌رزشیی و مه‌له‌خانه
بڵاوکاته‌وه
و فه‌رهه‌نگی
له‌شپارێزیی
بکات به وانه‌یه‌کی
سه‌ره‌کی فێرگه‌کانی
کوردستان. ده‌مانه‌وێت
گشت هاوڵاتییه‌ک
ساڵانه کۆنترۆلی
پزیشکیی له‌ش
و ده‌مودانی
بکرێت.
|