|
|
پ
ل ک، دژ به‌دابه‌شکردنی
باشووره‌و له‌گه‌ڵ
بوونی یه‌ک فه‌رمانڕه‌وایی
نیشتیمانیی،
یه‌ک دارایی،
یه‌ک هێزی پۆلیس‌و
یه‌ک له‌شکره
له هه‌ریمی
باشووردا. فه‌رمانڕه‌وایی
نیشتیمانیی
ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌یه
که له رێگه‌ی
هه‌ڵبژاردنی
ئازاده‌وه
میلله‌ت باوه‌ڕی
پێده‌به‌خشێت. هه‌رچه‌نده
ئێمه‌ی
لیبرال هێشتا باوه‌ڕمان
به گرنگیی بوونی
فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
هه‌یه، به‌ڵام
هاوکات مه‌ترسیشمان
له ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه
هه‌یه. حکومه‌ت
خاوه‌ن هێزه‌و
ده‌توانێ هه‌ڕه‌شه
له ئازادیی‌و
مافه‌کانی تاک
بکات. گشت فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌ک
مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی
لێده‌کرێت که
ببێت به ده‌سه‌ڵاتێکی
زه‌برده‌ستی
(استبدادی) دیکتاتۆریی
چه‌وسێنه‌ره‌وه.
جا بۆ رێنه‌دان
به گۆڕانی نه‌گه‌تیڤ‌و
سه‌رهه‌ڵدانی
فه‌رمانڕه‌وایی
زه‌برده‌ست‌و
نادیموکرات.
پ ل ک له‌گه‌ڵ
بوونی حکومه‌تێکدایه
که ده‌سه‌ڵاتی
به یاسا به‌ندکرابێت..
واته له رێگه‌ی
داڕشتنی ده‌ستوورێکه‌وه ده‌بێ
سنووری ده‌سه‌ڵاتی
لێپرسراوان‌و
داموده‌زگاکانی
ده‌وڵه‌ت‌و
فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
دیاری‌بکرێت.
به‌کورتی ده‌توانین
بڵێین که ئێمه ده‌مانه‌وێ
له رێی ده‌ستووره‌وه
حوکمکردنی حکومه‌ت
بده‌ین به ده‌ستی
میلله‌ت. له دیدی
ئێمه‌ی لیبراله‌وه،
له پراکتیکدا،
ده‌بێ به سێ
شێوه سنوور
بۆ ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌ت دابندرێت.
یه‌ک ـ له
رێی دارشتنی
ده‌ستووری کوردستانه‌وه.
ئه‌م ده‌ستووره
ده‌بێ ئاشکرا ئه‌رک‌و
سنووری ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌ت‌و
فه‌رمانڕه‌وایی
دیاریبکات. دوو ـ له
رێگه‌ی سانسۆر‌و
کۆنترۆلی ناوخۆییه‌وه.
ئه‌نجامدانی
ئه‌م ئه‌رکه
پێویستی به‌وه‌یه
که ده‌سه‌ڵات
له یه‌ک ده‌زگادا
کۆنه‌کرێته‌وه.
ده‌سه‌ڵات ده‌بێ
به‌سه‌ر چه‌ند
ده‌زگایه‌کدا
دابه‌شبکرێت.
ده‌سه‌ڵاتی
به‌ڕێوه‌بردن،و
ده‌سه‌ڵاتی
یاسادانان‌و
دادگای باڵای
ده‌وڵه‌ت ده‌بێ
بکرێن به سێ
ده‌ز‌گا‌و ده‌سه‌ڵاتی
سه‌ربه‌خۆ‌و
له یه‌ک جودا. سێ ـ ده‌سه‌ڵات
له ناوه‌نددا
کۆنه‌بێته‌وه،
به‌ڵکو ده‌سه‌ڵات
ده‌بێ به‌سه‌ر
گشت وڵاته‌که‌دا
دابه‌ش بکرێت.
|